وێنە.. لەهەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا چەند بەڵگەیەکی داعش بەزمانی ئیسپانی دۆزرایەوە

0
562

SNN-

هێزەکانی حەشدی شەعبی لەعێراق ئەمڕۆ شەممە رایانگەیاند “لەئۆپراسیۆنێکی کێوماڵکردندا بەدوای پاشماوەی چەکدارانی داعش، چەند بەڵگەیەکی نوسراویان بەزمانی ئیسپانی دۆزیوەتەوە کە تایبەتبوون بەو گرووپە”.

لەبەیاننامەیەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی ئاشکرابووە “لەو ئۆپراسیۆنەدا کە لەناحیەی قەرەتەپە ئەنجامدراوە، بەڵگەکانیان دۆزیوەتەوە و هەمووی بەزمانی ئیسپانی نوسراون”.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنێکی بەکۆتا هێنا بەناوی (پاڵەوانانی عێراق) کە پانتایی 191 کیلۆمەتری گرتبۆوە لەسنووری پارێزگای سەڵاحەدین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this