نویەر:پاڵپشتیکردنی  هه‌ڵمه‌تی ژیانی ره‌ش پێسته‌كان گرنگه‌

0
839
نۆیەر

SNN Sport

 

مانوێل نویەر گۆڵپارێزی یانه‌ی بایرن میونخ وای دانا كه‌ سه‌ركه‌وتن له‌ سه‌ر بایرن لیڤه‌ركوزن  له‌و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوانیان كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ و له‌ چوار چێوه‌ی ركابه‌رییه‌كانی هەفتەی. 30 خولی  ئه‌ڵمانی به‌رێوه‌چوو ئاسان نه‌بوو، کە تێیدا یانەکەی 4-2 براوە بوو .

 

نویەر له‌ لێدوانێكیدا پاش یارییه‌كه‌ وتی ” ئه‌مرۆ كاره‌كه‌ ئاسان نه‌بوو ، به‌ تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی له‌ میانه‌ی 10 خوله‌كی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ گۆڵمان لێكرا ” .

 

 

هه‌روه‌ها كاپتنی یانه‌ باڤاریه‌كه‌ وتی ” به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ئێمه‌ تیپی باشتر بووین ، پێویستمان به‌ هه‌ندێک كات هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی بچینه‌ كه‌شی یارییه‌كه‌و سه‌ركه‌وتوو بووین له‌ ده‌ستەبه‌ركردنی بردنه‌وه‌ “.

 

له‌ كۆتاییدا نویەر وتی ” پاڵپشتی كردنی ژیانی ره‌ش پێسته‌كان گرنگه‌، ئێمه‌ لێبوردەین و كراوه‌ین به‌ رووی جیهاندا “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this