زیاتر لە 700 کیلۆمەتری کەرکوک لە داعش پاککراوەتەوە

0
695

SNN

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند: لە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەكانی عێراق كە لە پێنج میحوەری كەركوك ئەنجامدرا، 738 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە چەکدارانی داعش پاککراونەتەوە.

یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا وتیشی: “لەمیانی ئۆپەراسیۆنی دووەمدا لە ژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەکانی عێراق، تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان 738 کیلۆمەتر چوار گۆشەیان لە سنوری پارێزگاکانی نێوان کەرکوک و سەڵاحەددین لە چەکدارانی داعش پاککردووەتەوە و ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون”.

وتیشی، ژمارەیەک داواکراوی داعش دەستگیرکراون ژمارەیەک حەشارگەی ئەو چەکدارانەش لە ناوچەکە لەناوبراون و دەستیش بەسەر ژمارەیەک چەک و بڕێکی زۆری تەقەمنییدا گیراوە.

ناوبراو باسی لەوەکردووە، هێزە ئەمنییەکان لە ئۆپەراسیۆنەکانیاندا بەردەوامن بۆ راوەدوونانی چەکداران لە سنوری پارێزگاکانی نێوان کەرکوک و سەڵاحەددین، دەزگای هەواڵگریش بە وردی چاودێری جمووجۆڵی ئەو چەکدارانەی دیکەی داعش دەکات کە لە سنوری پارێزگای دیالەن.

رۆژی سێشەممەی رابردوو قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەكانی عێراق، بە ئامانجی تێکشکاندنی چەکدارانی داعش لە پێنج میحوەری باشوری رۆژئاوای كەركوك دەستیپێكرد، لە کاتێکدا کە لە ماوەی رابردوودا هێرشی داعش بۆسەر هێزە عێراقییەکان و هاووڵاتیان لە سنوری پارێزگاکانی کەرکوک، سەڵاحەددین، دیالە، نەینەوا و ئەنبار زیادیکردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this