وەزیری دارایی عێراق: مانگانە عێراق پێنج ترلیۆن دینار کورتهێنانی بودجەی هەیە

0
342

SNN

وەزیری دارای عێراق رایگەیاند: “عێراق مانگانە پێنج ترلیۆن دینار كورتهێنانی بودجەی هەیە، واتە مانگانە نزیكەی سێ ملیار و 400 هەزار دۆلار كورتهێنانی هەیە”.

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا وتوشیەتی: “عێراق مانگانە پێویستی بە شەش ملیار دۆلارە بۆ مووچە و خەرجی (بە هەرمی كوردستانیشەوە) بەڵام داهاتی تەنها دوو ملیار و 500 هەزار دۆلارە”.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا، عەلی عەلاوی ئاماژەی بەوەکرد: “نەوت 92%ی داهاتی عێراق پێکدەهێنێت، هاوکات 25%ی داهاتیش بۆ مووچەی مووچەخۆران تەرخان دەکرێت”.

هەر سەبارەت بە نەوت، وەزیری دارایی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی وتووە: “عێراق پابەندە بە کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت بە گوێرەی رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس، بەڵام داوا لە ئەندامانی ئەو رێکخراوە دەکەین رەوشی ئابووری ئەندامەکانیان لەبەرچاو بگرن”.

ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت لە رێکخراوی ئۆپیک، لەگەڵ رووسیا و هاوپەیمانەکانی داوایانکرد ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەمتر بکرێتەوە ئەوەش لەپێناو بەرزبوونەوەی نرخی نەوتدا، داواشیان لە عێراق و نایجریا کرد پابەندبن بەو داوایەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this