گیانلەدەستدان بەکۆرۆنا لە ئەمریکا لە کەمبوونەوەدایە

0
1095

SNN

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا تەنیا 691 حاڵەتی گیانلەدەستدانی تۆمارکردووە، بەمەش کۆی گشتی گیانلەدەستدانی لە ئەمریکا گەیاندە 110.48، بەپێی راپۆرتەکانی زانکۆی جۆن هۆبکینز.

بەهەمانشێوە ژمارەی تووشبوانیش بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا لە کەمبوونەوەدایە بە بەراورد بە مانگی رابردوو، بە جۆریك کە کۆی تووشبووان گەیشتۆتە 2,007,449 کەس.

لەکاتی ئێستادا بەهۆی خۆپیشانداو قەرەباڵگی شەقامەکانی ئەمریکاوە ترسی ئەوە هەیە دووبارە کۆرۆنا لەنێو هاووڵاتیانی ئەمریکادا تەشەنە بسێنێتەوە، بۆیە تەندروستی ئەو وڵاتە بەردەوامە لە هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this