هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق ئاشکرادەکرێت

0
1175

SNN

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە عێراق ئاشکرادەکات و دەڵێت: “هاووڵاتیان نکوڵی لە بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن”

ئەدهەم ئیسماعیل نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، یەکەم هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان لە عێراق پابەندنەبوونی هاوڵاتیانە بە رێکارەکانی خۆپارێزی و جێبەجێنەکردنی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتییە بەشێوەیەکی کرداری لەلایەن حکومەتەوە.

باسی لەوەشکرد، هۆکاری دووەم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئەگەرچی شارەکان لەگەل یەکتری دابڕاون بەڵام هاووڵاتیان لەناو شارەکاندا ژیانی ئاسایی خۆیان دەژین و بەردەوامن لە سەردانیکردنی یەکتر و تێکەڵاوبوون.

وتوشیەتی، “هۆکاری سێیەم تا ئێستاش هەندێک لە هاوڵاتیان بڕواناکەن کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونی هەیە و نکۆڵی لێ دەکەن.”

تا ئێستا لە عێراق 12 هەزار و 366 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش 36 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this