ئاگرێک لە بنکەی تەندروستی کۆیە دەکەوێتەوە

0
566

SNN

ئاگرێک لە بنكەیەكی تەندروستی سنووری قەزای كۆیە كەوتەوە و بەگوێرەی زانیارییەكان رووداوەكە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە، زیانی ماددی بە بینای بنكەكە پێگەیشتووە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد “پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە بنکەی تەندروستی هەرمۆتە لە کۆیە کەوتەوە تەنیا زیانی مادی هەبوو زیانی گیانی نەبوو”.

ئاماژە بەوەشكراوە، بنکەكانی شارستانی هەرمۆتە و زانکۆ و کۆیە زوو گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this