راگەیەنراوێک لەوەزارەتی تەندروستییەوە

0
221
لۆگۆى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN

SNN-

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (8ی حوزه‌یران)، راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (104)ی لەسەر دۆخی کۆرۆنا بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیانراوەکە، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا: 2516 پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ 1352 هەولێر، 752 سلێمانی، 400 دهۆك، 12 گەرمیان.  (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا 90106 پشکنین بووە)

ڕاگەیاندراوی ژمارە 104

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

  1. کەرەنتین

تاوەکو ئەوڕۆ 12856 هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها 727 هاووڵاتی لە 33 شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ 198 لە هەولێر، 33 لە سلێمانی، 506 لە دهۆك. وە 12129 هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی 41 هاووڵاتی بوو.

  1. پشکنین

لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا: 2516 پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ 1352 هەولێر، 752 سلێمانی، 400 دهۆك، 12 گەرمیان.  (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا 90106 پشکنین بووە)

  1. دەرەنجامی 24 کاتژمێری ڕابردوو: 3 گیان لەدەستدان، 102 تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
  • پارێزگای هەولێر 15 پۆزەتیڤ: 8 ئافرەت و 2 پیاو و 3 منداڵ و کوڕ و کچێکی گەنج، حەفت بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون یەك تووشبوو لە ئێران گەڕایتەوە و لە کەرەنتین بوو، حەفت تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، دانیشتووی گەڕەکەکانی ڕۆشنبیری و فەرمانبەران و باداوە و ڕزگاری و کرێکاران و شەھیدان و زانیاری و ئازادی و برایەتی و ناحیەی بنەسلاوە و ناحیەی ڕزگاری لە شاری ھەولێر.
  • پارێزگای سلێمانی 85 پۆزەتیڤ و 3 گیان لەدەستدان:

شاری سلێمانی 73 پۆزەتیڤ و 3 گیان لە دەستدان: 40 پیاو و 23 ئافرەت و 4 منداڵ و 4 کوڕی گەنج و 2 کچی گەنج، سی و یەك تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و چل تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی پیرەمەگرون، بیست و پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنچوێن، یەك تووشبوو دانیشتووی ھەڵەبجەی تازە، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سەید سادق، دوو تووشبوو دانیشتووی شاری دھۆك لە سلێمانی دەستنیشان کراون، یەك تووشبوو دانیشتووی عەربەت، یەك تووشبوو دانیشتووی شارەزوور، چل و یەك تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

ئیدارەی گەرمیان 12 پۆزەتیڤ: 9 پیاو و 2 ئافرەت و کچێکی گەنج، ھەموو تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری/ کوڵەجۆلە، چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری/ گەڕەکی نەورۆز، سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی شەھیدان، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی ڕاپەڕین، سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی بنگرد.

  • پارێزگای دهۆك (2) پۆزەتیڤ: (2) ئافرەت تەمەن 48 و 44 ساڵ، بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون لە کەرەنتین بوون، دانیشتووی ناو شاری دھۆکن.
  1. ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان 1324 تووشبوو، لەنێویاندا 27 مردن هەیە و 537 نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا 760 نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە 122

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

8ی حوزەیران 2020

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this