کۆرۆنا مەکینەکانی ئەڵمانیای پەکخستووە

0
255

SNN

بەپێی داتا ئابوورییەکان بێت، بەرهەمهێنانی پیشەسازی لەئەڵمانی لەمێژووی خۆیدا خراپترین ئاستی تۆمار کردووە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆکاری سەرەکیی ئەو شکستە ئابوورییەیە.

پێگەی سی ئێن بی سی بڵاویکردۆتەوە “رێژەی بەرهەمهێنانی پیشەسازی لەئەڵمانیا بەڕێژەی 17.9٪ دابەزیوە لەمانگی نیسانی رابردوودا بەبەراورد بەمانگی دوای ئەو”.

خراپترین و زۆرترین داتەپینیش لەپیشەسازی ئۆتۆمبێلدا روویداوە کە 74.6٪ ی ئەو زیانە زۆرەی بەردەکەوێت کە ئەڵمانیا بەیەکێک لەمەزنترین وڵاتانی بەرهەمهێنی ئۆتۆمبێل دادەنرێت.

هاوکات خواستیش لەسەر بەرهەمەکان لەو وڵاتە کەمبۆتەوە و بازاڕی کەرەستەی پیشەسازی کز بووە، کە ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆکاری سەرەکی ئە بێبازاڕییەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this