چەند چەتەیەکی عەرەب گوندێکی کوردنشین تاڵان دەکەن و دواتر دەستگیردەکرێن

وێنەی تۆمەتبارەکان
SNN- عیماد جەباری
دوای ئەوەی ژمارەیەک چەتەی عەرەب کەلوپەلی زۆربەی ماڵەکانی گوندی قەرەدەرەی قەزای دوبز دەدزن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
هێمن ئەحمەد هاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندی قەرەدەرە بەSNNی وت: “ژمارەیەک عەرەب بە ماتۆڕسکیل هاتبوونە سەر گوندی قەرەدەرەی کوردنشین و بە قۆستنەوەی ئەم دۆخە کە بەشێکی زۆر خەڵکی گوندەکە گەڕاونەتەوە شار، کەلوپەلی خانووە چۆڵەکانیان دزیوە کە بریتین لە 13 بۆ 14 ماڵ.”
وتیشی: “دوای ئاگادارکردنەوەی هێزە ئەمنییەکان، سەرجەم دزەکان بە کەلوپەلە دزراوەکانەوە لەلایەن بنکەی پۆلیسی دوبزەوە دەستگیرکران کە دەرکەوتووە خەڵکی ناوچەی ئەمەل شەعبی رۆژئاوای کەرکوک-ن”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی