جۆشوا به‌  توندی وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ به‌ ره‌گه‌زپه‌رەست ناوزه‌ندیان كردبوو

0
330
جۆشوا

SNN Sport

 

ئه‌نتۆنی جۆشوا بۆكسێنه‌ری بەناوبانگی ئینگلیزیی  به‌ توندی وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ ده‌داته‌وه‌  کە به‌ رەگه‌زپه‌رەست ناوزه‌ندیان كردبوو پاش پێشكه‌شكردنی لێدوانێک  له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ ناڕه‌زایەتییه‌كان له‌ دژی ره‌گه‌زپه‌رەستی كه‌ له‌ شاری واتفۆرد به‌رێوه‌چوو ، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك  له‌ سه‌ر رووداوی  كوشتنی جۆرج فلۆیدی هاووڵاتی ئه‌مریكی .

 

له‌ میانه‌ی لێدوانەکەی که‌ جۆشوا وتویەتی و کە بڵاوبووەتەوە، داوای له‌ ره‌ش پێسته‌كان كردووه‌ بۆ بایكۆتكردنی ئابووری سپی پێسته‌كان و هاندانیان له‌سه‌ر شتوومه‌ك نه‌كڕین و رووكردنه‌ كۆمه‌ڵگای “ره‌ش پێسته‌كان ” به‌ قسەی خۆی ، ئه‌مەش بووە هۆی ورووژاندنی ژماره‌یه‌ك له‌ چاودێران كه‌ ناوزه‌ندیان كرد بە‌ ره‌گه‌ز په‌رەستی” .

 

پاشان جۆشوا وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی ” ئەگه‌ر واده‌زانیت كه‌ من ره‌گه‌ز په‌رەستم ، بڕۆ له‌ خۆت هه‌ڵده‌ ” وای دانا كه‌ لێدوانەکانی بڕدراوەو دەستکاری کراوە .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this