چه‌ند سه‌نته‌ر و هۆڵێكى وه‌رزشى هه‌ولێر داخران و سزادران

0
1388
سزای چەند سەنتەر و هۆڵێک درا

سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport

 

لیژنه‌یه‌كى حكومى چه‌ند سه‌نته‌ر و هۆڵێكى تایبه‌تمه‌ندى به‌وه‌رزش و یارى له‌شجوانى و له‌شڕێكى له‌شارى هه‌ولێر پشكنى و له‌ئه‌نجامیشدا به‌هۆى سه‌رپێچییه‌وه‌ 3 شوێن سزاى دارایی دران و 4 شوێنیش داخران.

 

ئه‌مڕۆ 8ى حوزه‌یرانى 2020، لیژنه‌ى باڵاى پارێزگاى هه‌ولێرى تایبه‌ت به‌هۆڵ و سه‌نته‌ره‌ وه‌رزشییه‌كانى نێو شارى هه‌ولێر له‌یارى له‌شجوانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى ته‌ندروستى و ئاسایش/ به‌شى ئابوورى و پۆلیسى قایمقامیه‌ت و به‌رگرى شارستانى له‌نێو شارى هه‌ولێر 7 سه‌نته‌ر و هۆڵى وه‌رزشی تایبه‌تمه‌ند به‌یارى له‌شجوانى و له‌شڕێكى به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌ئه‌نجامى پشكنینه‌كانیشدا ده‌ركه‌وت كه‌ له‌نێو چه‌ند سه‌نته‌ر و هۆڵێكدا ماده‌ى دژه‌ هۆرمۆن و خۆراكى به‌سه‌رچوو ده‌فرۆشرێن و به‌كارده‌هێنرین و لیژنه‌كه‌ش به‌هۆى سه‌رپێچیكردنه‌وه‌ بڕیارى (پێ بژاردن) و هه‌روه‌ها (داخستن)ى بۆ ده‌ركردن.

 

سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانى ئه‌م لیژنه‌یه‌ و كاره‌كانیان و هه‌روه‌ها بڕیاره‌كانیان، دانا جومعه‌ سه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵاى پارێزگاى هه‌ولێر و به‌رپرسى هۆڵ و سه‌نته‌ره‌ وه‌رزشییه‌كانى نێو شارى هه‌ولێر له‌یارى له‌شجوانى، له‌لێدوانێكیدا تایبه‌تدا بۆ تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، وتى:” ئه‌م لیژنه‌یه‌ له‌ساڵى 2017ه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ و بۆ مۆڵه‌تى هۆڵ و سه‌نته‌ره‌ وه‌رزشییه‌كان و پێداچوونه‌وه‌ به‌كاره‌كانیان و ساڵانه‌ لیژنه‌كه‌ نوێ ده‌كرێته‌وه‌ و ده‌ست به‌گه‌ڕان و پشكنین ده‌كات به‌سه‌ر شوێنه‌كاندا، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژى ده‌ستبه‌كاربوونى لیژنه‌كه‌ بوو، رۆژانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڕان و پشكنین به‌سه‌ر هۆڵ و سه‌نته‌ره‌ وه‌رزشییه‌كانى نێوشارى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى، به‌رپرسیاره‌ لێیان، كارى لیژنه‌كه‌مان كه‌ من سه‌رۆكایه‌تى ده‌كه‌م پێدان و پێداچوونه‌وه‌ به‌مۆڵه‌تى شوێنه‌كان و سزادانه‌ به‌هۆى سه‌رپێچى كردن له‌نوێكردنه‌وه‌ى مۆڵه‌ت هه‌روه‌ها فرۆشتنى هه‌ندێ ماده‌ى قه‌ده‌غه‌كراوه‌، له‌ده‌رچوونه‌كه‌ى ئه‌مڕۆماندا كه‌ توانیمان ته‌نیا 7 شوێن به‌سه‌ربكه‌ینه‌وه‌، 4 شوێن داخران كه‌ ماوه‌ى داخستنه‌كه‌یان نادیاره‌ و له‌وانه‌یه‌ به‌بڕى  5 تا 10 ملیۆن دیناریش سزاى (پێ بژاردن)یان به‌رامبه‌ر بكرێ”.

 

وتیشی” له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆراكى به‌سه‌رچوو (ئێكسپایه‌ر)یان ده‌فرۆشته‌ هاوبه‌شه‌كانیان، له‌گه‌ڵ ده‌رزى وزه‌به‌خش (ده‌رزى هۆرمۆن)، 3 شوێنى تریش كه‌ هه‌ندێ سه‌رپێچى بچووكیان هه‌بوو ئه‌وان راسته‌وخۆ به‌ بڕى 1 تا 3 ملیۆن دینار سزاى (پێ بژاردن)یان به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ كرا و بۆ چه‌ند رۆژێكیش داخران”.

 

   

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this