سه‌رۆكی پێشووی به‌رشەلۆنه‌:ئه‌نجامدانی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیام پێ باشتره‌ له‌ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی لالیگا

0
256
گاسپارت

SNN Sport

 

خوان گاسپا‌رت سه‌رۆكی  پێشووی یانه‌ی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌نجامدانی راپرسی  له‌ سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیای پێ باشتره‌  له‌ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی لا لیگا یاخود خولی یانه‌ی پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا لە لایەن یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌وە.

 

 

له‌ لێدوانێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ( ماركا ) گاسپا‌رت وتی:”  به‌ ئاسانییەکی زۆر ده‌یڵێم ، ئه‌نجامدانی راپرسی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیام پێ باشتره‌  له‌وه‌ی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌  نازناوی خولی ئیسپانی یان خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی به‌ده‌ستبهێنێت ، چونكه‌ ئەگه‌ر به‌رشەلۆنه‌ ئه‌مساڵ نه‌یبرده‌وه‌ ، ده‌توانێت ساڵێكی تر هه‌وڵ بدات و گه‌ر نه‌بوو ساڵی داهاتووتر ، ساڵێکی ترو تری له‌ ده‌ستدایه‌ “.

 

 

وتیشی” هه‌روه‌ها ده‌ڵێم ئەگه‌ر گه‌ل ده‌نگیدا له‌ دژی جیابوونه‌وه‌ ، ده‌بێت رێز له‌ ئه‌نجامه‌كه‌ بگرین و 100 ساڵی تر به‌لانی كه‌مه‌وه‌ بێ ده‌نگ بین “.

 

له‌ كۆتایدا وسه‌باره‌ت به‌و رێگایه‌ی لویس فیگۆی  له‌ ساڵی 2000 رۆیشت بۆ ریاڵ مه‌درید وتی ”  له‌ هه‌مان شه‌و كه‌ هه‌ڵبژێردرام به‌ سه‌رۆكی به‌رشەلۆنه‌ ، فیگۆ په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم و روونیكرده‌وه‌ كه‌ دوو پلیتی لایه‌ ، یه‌كێكیان بۆ مه‌درید و یه‌كێكیان بۆ به‌رشەلۆنه‌ ، پێم وت : له‌ فرۆكه‌خانه‌وه‌ یاوەری ده‌كه‌م ، هه‌نگاوێكی چه‌په‌ڵ و پڕ  له‌ خیانه‌ت بوو له‌ لایه‌ن هاوڕێی خۆشه‌ویستم فلۆرنتینۆ پیرێز‌ “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this