کۆریای باکوور هەموو پەیوەندییەکی لەگەڵ هاوسێ باشوورییەکەی بچڕاند

0
663

SNN-

حکومەتی کۆریای باکوور بڕیاریدا هەموو جۆرە پەیوەندییەکی خۆی لەگەڵ هاوسێ باشوورییەکەیدا داببڕێت و سیئۆل بە هۆکاری ئەم پێشهاتە تۆمەتبار دەکات.

ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی کۆریای باکوور هەواڵەکەی راگەیاندووە و دەڵێت: “لەمەولا هیچ پەیوەندییەکی سیاسی و سەربازیمان بە کۆریای باشوورەوە نەماوە”.

ئاژانسەکەی کۆریای باکوور ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە کۆریای باشوور هۆکاری ئەوە بوون ئەو بڕیارە بدەن و سەرپێچییەکە لەوانەوە بووە کە پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانیانەوە.

کۆریای باکوور لەزاری سەرکردە سەربازییەکانییەوە ئەوەشی ئاماژە پێداوە “کە چیتر ناچنە سەر مێزی دانوستانەکان، چونکە هاوسێ باشوورییەکەیان خۆی لە هەموو بەڵێنەکان دەدزێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this