كاماچۆ: رامۆس یاریزانێكی ده‌گمه‌نه‌

0
311
رامۆس

SNN Sport

 

خۆسێ ئه‌نتۆنیۆ كاماچۆ راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ سێرجیۆ رامۆس كاپتنی شاهانه‌ شایسته‌ی گرێبه‌ستێكی هه‌تا هه‌تاییه‌  له‌گه‌ڵ مێرەنگی.

 

ئیداره‌ی یانه‌ی شاهانه‌ سیاسه‌تی نوێكردنه‌وه‌ ته‌نیا بۆ یه‌ك ساڵ په‌یڕەو ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانانه‌ی كه‌ ته‌مه‌نیان به‌ره‌وپێش ده‌چێت و ئێستا گفتوگۆ ده‌كات له‌گه‌ڵ كاپتنی تیپه‌كه‌  بۆ نوێكردنه‌وی گرێبه‌سته‌كه‌ی  كه‌ هاوینی 2021 ته‌واو ده‌بێت.

 

 

كاماچۆ  له‌ لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی ” ماركا ” وتی ” رامۆس  له‌ جۆری خۆی یاریزانێكی ده‌گمه‌نه‌  له‌ جیهانی تۆپی پێ و ئەگه‌ر بابه‌ته‌كه‌ به‌ده‌ستی من بووایه‌ ئه‌و بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ گرێبه‌سته‌كه‌یم نوێده‌كرده‌وه‌”.

 

سه‌باره‌ت به‌ پێگه‌ی باڵی چه‌پ له‌ ریاڵ مه‌درید روونیكرده‌وه‌ ” مێندی بۆندێكی زۆر باشه‌ بۆ ریاڵ مه‌درید سەرەڕای بوونی مارسێلۆ “.

 

 

له‌ كۆتاییدا كاماچۆ وتی ” پێویست ده‌كات له‌ سه‌ر مێندی هه‌ندێك چاوه‌ڕوان بێت ، به‌ڵام داهاتوویه‌كی گه‌وره‌ چاوه‌ڕوانیه‌تی و ده‌بێته‌ یاریزانێكی گرنگ له‌ ریاڵ مه‌درید “.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this