گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 9/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1504
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

 

ئەمڕۆ  سێشەممە 9/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

 

  • چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ رۆناڵدینیۆ لە وڵاتی پاراگوایی.
  • پاش چەندین رۆژ لە بەندینخان ەی ئەو وڵاتە رۆناڵدینیۆ دەڵێت”ئەوە ئاسان نەبوو کە لەزیندانی ئەو وڵاتە بەسەرمبرد”.
  • رۆناڵدینیۆ”یانەی بەرشەلۆنە هەموو کات بە رێزەوە مامەڵەی لەگەڵ من کردووەو بەرازیلیەکە سوپاسی پشتگیری یانەکەی پێشووی دەکات.
  • لیۆ میسی ئامادەیە بۆ یاری ریاڵ مایۆرکاو توانی راهێنانی بە کۆمەڵ بکات و لە 13ی ئەم مانگە یاری دەکات.

 

سپۆرت:

 

  • دوانەکە گەڕانەوە.
  • میسی و سوارێز دوای 5 مانگ لە دوورکەوتنەوە گەڕانەوە بۆ یاریکردن پێکەوە.
  • لە کۆی 27یاری هەردو یاریزان پێکەوە بەشداریان لە 14 یاری کردووە.
  • سوارێز بە پەرۆشە بۆ گەڕانەوەو کێبڕکێکان.
  • میسی جارێکی تر لەگەڵ هاوڕێکانی راهێنان دەکات.

 

مارکا:

 

  • ڤینسیۆس ناچارە بۆ دووبارە خۆ دۆزینەوە ئەمەش پاش گەڕانەوەی ئیدن هازارد.
  • زیدان بیرۆکەی ئەوەی نیە پێکەوە ئەو دوو یاریزانە یاری پێبکات و شوێنی بەرازیلیەکە لە مەترسیدایە.
  • لە کۆتایی خولی ئیسپانیا کاتی گریزمانە بۆ ئەوەی ژمارەکانی لەم وەرزە باش بکات.

 

ئاس:

 

  • یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەست بۆ ساڵێک پێشکەشی رامۆس دەکات بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی 2022 نوێ بکاتەوە.
  • داهاتوویەکی ئەو یاریزانە لەوانەیە لە ئەمریکا یان کاری راهێنەرایەتی بێت.
  • سیمیۆنی لۆرێنتی لەگەڵ کۆستا دێنێتە هێڵی پێشەوەو پێکەوە یارییان پێدەکات.
  • نرخی مباپی بەرزدەبێتەوەو لە بازاڕدا 259 ملیۆن یۆرۆیە کە ئەمەش زۆرترینە.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this