ئێران سیخوڕێک لەسێدارە دەدات کەدەستی هەبووە لەئاشکراکردنی شوێنی قاسم سلێمانی

0
928

SNN-

غولام ئیسماعیلی وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاندووە “هاوڵاتییەکی ئێرانی بەناوی مەحمود ئیسماعیلی فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، پاش ئەوەی بۆیان روونبۆتەوە کە سیخوڕیی بۆ دەزگای مۆساد و هەواڵگریی ئەمریکا کردووە”.

وتیشی: “ئەو سیخوڕە ئێرانییە زانیاری داوەتە ئیسرائیل و ئەمریکا لەبارەی شوێن و هاتوچۆ و جێگۆڕکێی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس کە مانگی یەکی ئەمساڵ لەهێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکادا لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کوژرا”.

ئەو سیخوڕە ئەمریکییە کارمەندی فەیلەقی قودسی ئێران بووە و لەبەرامبەر وەرگرتنی پارەیەکی خەیاڵیدا ئەو کارەی بۆ بەرژەوەندی ئیسرائیل و ئەمریکا کردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this