بەرێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی “پێشبینی ناکرێت بەمزوانە عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێبکاتەوە”

تاهیر عه‌بدوڵا -بەڕێوەبەری-گشتی-فرۆکەخانەی-سلێمانی
SNN
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت:” بۆچوونی من وایه، عێراق پاش هه‌فته‌یه‌ك به‌پێی دانانی رێگا و خۆپارێزی ورد ده‌ستبكاته‌وه به‌گه‌شته ناوخۆییه‌كانی وڵات، له رێگای فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه، دواتریش به‌هه‌مان شێوه ده‌ستبكرێته‌وه به‌گه‌شته‌كانی ده‌ره‌وه فڕۆكه‌خانه‌كان بكرێته‌وه به‌ڕووی جیهاندا”.
تاهیر عه‌بدوڵا بەدەنگی ئەمریکای راگەیاند: ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی عێراق بڕیارێكیداوه كه به‌پێی ده‌قه عه‌ره‌بیه‌كه ڕاگرتنی گه‌شته‌كان تا كاتێكی نادیار درێژكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی ده‌قه ئینگلیزییه‌كه تا (13ی تەمموز)ە، “هه‌رچه‌نده باوه‌ڕناكه‌م به‌م زووانه عێراق بتوانێت ئاسمانی خۆی بكاته‌وه به‌ڕووی گه‌شته‌كان وه ئاساییكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان”
” هیوادارین تا 13 ی مانگ زیاتر نه‌خایه‌نێت.”
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وتیشی: ” بارودۆخێك ده‌گوزه‌رێت له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، كهبارودۆخێكی زۆر دژواره به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستییان كه‌مه، و قه‌یرانی دارایی و سیاسی و چه‌ندین قه‌یران به‌رۆكی گرتوون، به‌تایبه‌تی بۆ عێراق كه چه‌ندین قه‌یران له عێراقدا به‌رۆكی ئه‌م خه‌ڵكه‌ی گرتووه، وه‌كو قه‌یرانی بێ مووچه‌یی، سیاسی، ئابوری سه‌رباری ئه‌و بارودۆخه ته‌ندروستییه‌ی كه له عێراقدا هه‌یه. هه‌رێمی كوردستانیش وه‌كو به‌شێكی دانه‌بڕاوی عێراق هه‌ڵبه‌ت له‌م باردۆخه به‌ده‌ر نییه. ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراق له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و رێنماییه‌ی كه پێی ده‌درێت له‌لایه‌ن شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی عێراقه‌وه، عێراق تاوه‌كو 7ی مانگ، گه‌شته‌كانی ڕاگرتبوو، به‌ڵام دوابه‌دوای ئه‌وه به‌پێی ئاگادارینامه‌یه‌ك، راگرتنی گه‌شته‌كانی درێژكردۆته‌وه بۆ كاتێكی نادیار هه‌رچه‌نده كه له ئاگادارینامه‌كه‌دا، كه به‌زمانی ئینگلیزی ده‌رچووه بۆ كۆمپانیاكان، رۆژی 13 تەمموز-ی دیاریكردووه، به‌ڵام له ده‌قه عهرهبیهكهیدا نوسیویەتی بۆ كاتێكی نادیار، واته بۆ كاتێكی نادیار. هیوادارین تا 13 ی مانگ زیاتر نه‌خایه‌نێت.”
” پێشبینی ناكرێت به‌م زووانه عێراق بتوانێت ئاسمانی خۆی بكاته‌وه به‌ڕووی گه‌شته‌كان و ئاساییكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان “
ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شی وت “به‌بڕوای من بارودۆخی عێراق له‌ڕووی ته‌ندروستی و، وشیاری خه‌ڵكه‌وه، بۆ پابه‌ندبوون به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان له ئاستێكی لاوازدایه، پێسبینی ناكرێت به‌م زووانه عێراق بتوانێت ئاسمانی خۆی بكاته‌وه به‌ڕووی گه‌شته‌كان، هه‌رچه‌نده وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ورده ورده ده‌ستیانكردووه به‌دانانی ڕێ وشوێن بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان.”
“عێراق، له‌م دۆخه‌دا داوا له‌و خه‌ڵكانه ده‌كات كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن له شوێنی خۆیان بمێننه‌وه و نه‌یه‌نه‌وه باشتره “
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وتی: ” فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی یه‌كێكه له فڕۆكه‌خانه باشه‌كانی عێراق، به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی عێراق له‌ڕووی ئاسایشه‌وه، چ له ڕووی كۆنتڕۆڵكردنی ته‌ندروستییه‌وه، یان له‌ڕووی تیمی ته‌ندروستییه‌وه، له ڕووی ئامێر و ئامڕازی تایبه‌ته‌وه. من خۆشم نازانم بۆچی عێراق ته‌نها فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و به‌غداد و به‌سره‌ی داناوه، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی ده‌ره‌وه‌ی عیراق، له‌كاتێكدا ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه پێویسته بگیرێته‌به‌ر بۆ هه‌رهاوڵاتییه‌ك كه دێته‌وه، له ده‌ره‌وه‌ی عێراق، بۆ هه‌رێمی كوردستان له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی سه‌د له سه‌د جێبه‌جێده‌كرا و ده‌شكرێت، و ده‌زگای ته‌ندروستی و تیمه ته‌ندروستییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گشتی سلێمانی به یارمه‌تی پارێزگای سلێمانی شوێنی تایبه‌تییان داناوه، بۆ كه‌ره‌نتینه‌كردنی ئه‌و هاوڵاتییانه، به‌ڵام به‌ڕاستی منیش نازانم بۆچی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیان لێ بهدهركردووه؟!
هه‌روه‌ها وتی: ” من په‌یوه‌ندیم كردووه به به‌ڕێز به‌پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و به منی راگه‌یاند كه عێراق بڕیاری داوه، له هه‌ولێر و به‌غدا هاووڵاتیان بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وا هاووڵاتییانی ئێمه چه‌ند ڕازین له‌م بابه‌ته خه‌ڵك له دهۆكه‌وه بچێت بۆ هه‌ولێر و له هه‌ولێره‌وه بێته‌وه بۆ سلێمانی یان به‌جۆرێكی دیكه، بۆیه پێویست ده‌كات زۆرترین ئیش بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی باشترین خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتییانی خۆمان بگه‌یه‌نیین.”
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا پێشنیاری خۆیان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه داوه‌ته ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی عیراقی، سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان، ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: ” له كابینه‌ی پێشووی عادل عبدولمه‌هدی، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێكی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق ئه‌ندامی لیژنه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق بوو، كه وه‌كو لیژنه‌یه‌كی باڵا بوو، دانیشتنمان هه‌بوو، كۆبونه‌وه هه‌بوو، ڕاوبۆچونمان ده‌گۆڕییه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م كابینه تازه‌یه‌دا و ماوه‌یه‌كی زۆری كابینه‌كه‌ی پێشووش هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ك نه‌كرا، بۆیه ئه‌وان تاك لایه‌نه خۆیان بڕیار له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بگرن له هیچ كه‌سێك یان پێشنیاری هیچ كه‌سێك قبوڵ بكه‌ن.”
ئه‌مڕۆ پلاسخارت له‌گه‌ڵ حزبه‌كانى هه‌رێم باسى چى ده‌كات؟
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزيری سامانە سروشتييەکان دەستی لەکار کێشايەوە
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
5كاتژمێر لهمهوپێش -
“ماوه‌ى دوو ساڵه حكومه‌تى هه‌رێم هێنده‌ى ئه‌م مانگه دۆخى دارایی باش نه‌بووه”
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مڕۆ پلاسخارت له‌گه‌ڵ حزبه‌كانى هه‌رێم باسى چى ده‌كات؟
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزيری سامانە سروشتييەکان دەستی لەکار کێشايەوە
11كاتژمێر لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
5كاتژمێر لهمهوپێش -
“ماوه‌ى دوو ساڵه حكومه‌تى هه‌رێم هێنده‌ى ئه‌م مانگه دۆخى دارایی باش نه‌بووه”
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مڕۆ پلاسخارت له‌گه‌ڵ حزبه‌كانى هه‌رێم باسى چى ده‌كات؟
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش