قوباد تاڵەبانی: ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا

0
530
شاندی باڵای دانوستانكاری حكومەتی هەرێم به‌ سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵەبانی | فۆتۆ: ئه‌ژى عومه‌ر

SNN-

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە‌بارە‌ی ئامادەكارییەكان و دەستپێكردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ حكومەتی عێراق، كۆبووە و ‌گفتوگۆكان لە‌گە‌ڵ بە‌غدا و رێككە‌وتن لە‌سە‌ر پرسە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان دەستپێدەکەنەوە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران، ئەمڕۆ 9 حوزەیرانی 2020 سەرپەرشتی كۆبوونەوەی  شاندی باڵای دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد لەگەڵ حكومەتی عێراق و دوا قۆناغی ئامادەكارییەكان بۆ گفتوگۆكردن خرانە‌ بە‌رباس.

لە كۆبوونەوەكەدا كار و ر‌اپۆرتی لیژنە تایبەتمەندەكانی شاندی حكومەتی هەرێم خرانە بەرباس بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان.

شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم لە‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا جە‌ختیكردە‌وە‌ كە‌ ئامادە‌‌ن بۆ دە‌ستپێكردنە‌وە‌ی گفتوگۆكان لە‌گە‌ڵ بە‌غدا و رێككە‌وتن لە‌سە‌ر پرسە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان.

پێشتر شاندی حكومەتی هەرێم لەكۆتاییەكانی مانگی نیسان و سەرەتای ئایاری 2020، دووجار سەردانی بەغدایان كردووە، لەو سەردانانەش زنجیرەك كۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەی باڵای گفتوگۆی عێراق ئەنجامدران.

لە گفتوگۆكانیشدا بناغەیەك بۆ بەڕێوەچوونی دانوستانەكانی هەولێر و بەغدا دانران كە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو دەستپێبكەنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this