“وەزارەتی دارایی هەر خەریكی پارە كۆكردنەوەیە و هەڵەبجەی پشتگوێ خستووە”

كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە | فۆتۆ: عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایده‌گه‌یه‌نێت: داوامان لە هاووڵاتییان كردووە خۆیان پارێزگاری لە تەندروستی خۆیان بكەن و پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان ببن، چونكە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت بەتایبەت وەزارەتی دارایی هەڵەبجەی پشتگوێ خستووە، ده‌شڵێت: ئه‌و وه‌زاره‌ته له‌ڕێگه‌ى مەرزەكانەوە هەر خەریكی پارە كۆكردنەوەیە.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە (SNN)ی راگەیاند: “لە قۆناغی دووەمدا تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمەوە هیچ بڕە بودجەیەك بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا تەرخاننەكراوە لە كاتێكدا بۆ پارێزگاكانی دیكەی هەرێم پارەی پێویست تەرخانكراوە، بۆیە دابینكردنی پارە بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا هاوكارمان دەبێت كە بتوانین زیاتر دۆخەكە كۆنتڕۆڵبكەین و باشتر چاودێری سنوورەكان بكەین”.
وتیشى: “لە كۆبوونەوەكانی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەڵەبجە، داوامان لە فەرمانگە و كاسبكاران و هاووڵاتیيان كردووە كە بۆخۆیان پارێزگاری لە تەندروستییان بكەن و پابەندی رێنماییەكان ببن، چونكە وەزارەتی دارایی بەدەم حكومەتەوە نایەت و لە مەرزەكاندا هەر خەریكی پارە كۆكردنەوەیە”.
قسه‌كانى جێگرى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ سامانج به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیی هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه گوژمه‌یه‌كى تر‌ى پاره خه‌رجبكرێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له هه‌رێم، ئه‌مه‌ش ده‌بێته سێه‌مین گووژمه‌ى پاره كه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا جه‌رج بكرێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
ویلایەتێکی دیکە بۆ ئەمریکا زیادکرا
2021-04-22 -
لەسەر مەریخ ئۆکسجین دروستدەکرێت
2021-04-22 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی کەمکردەوە
2021-04-22
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید سێ خاڵی قورسی بە دەستهێنا
2020-10-04
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17