“ته‌ندروستى گه‌رمیان داواى دامه‌زراندنى پزیشك بۆ نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنا ده‌كات”

0
921
نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ كه‌لار | فۆتۆ: سیروان حه‌سه‌ن \ SNN

SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له‌ سنوورى گه‌رمیان ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ى له‌ لایه‌ن خێرخوازانه‌وه‌ بۆ تووشبووانى كۆرۆنا دروستكرا راده‌ستى حكومه‌ت كرا، لایه‌نى ته‌ندروستیش داوا ده‌كات پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست بۆ دابنرێت.

نه‌خۆشخانه‌ى خێرخوازى (قه‌ڵا) بۆ چاودێرى وردى نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كان له‌ شارى كه‌لار دواى ته‌واوبوونى له‌ڕێوڕ‌سمێكدا راده‌ستى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستیی گه‌رمیان كرا، له‌ ئێستادا 30 نه‌خۆش تێیدا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.

د. سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان به‌ (SNN)ى راگه‌یاند: ” نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا له‌ شارى كه‌لار دواى ته‌واوبوونى كاره‌كانى له‌ڕووى بینا و كه‌ره‌سته ‌و پێداویستییه‌ پزیشكییه‌كان راده‌ستی ئێمه‌ كراوه، لەم قۆناغەدا نه‌خۆشخانه‌كه‌ ده‌خرێته‌ خزمه‌تى هاووڵاتیيانه‌وه‌.

وتیشى: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه‌ نوێیه‌ بۆیه‌ پێویستمان به‌ پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى هه‌یه‌ داوا لە وەزارەتی تەندروستی و حکومەتی ھەرێم دەکەین کە شێوه‌ى بە گرێبەست پزیشك و كارمه‌ندى بۆ دابمەزرێنێت بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین خزمه‌ت به‌ هاووڵاتیان بگه‌یه‌نن”.

داواكردنى د. سیروان بۆ دابینكردنى پزیشك و كارمه‌ند له‌ كاتێكدایه‌ به‌هۆى پێنه‌دانى مووچه‌كانیانه‌وه‌ پزیشكانى نشته‌جێى له‌ ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ى سنوورى گه‌رمیان مانیان له‌ ده‌وامكردن گرتووه‌ و ماوه‌ى چوار رۆژه‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شارى كه‌لار بێ پزیشكه‌.

شایانی باسە نەخۆشخانەى قه‌ڵا له‌ لایه‌ن خێرخوازانى شارى كه‌لاره‌وه‌ لەسەر ڕووبەری  6440 مه‌تر زەوی بینایەکی لەسەر شێوەی پیتی (L) دروستکراوە شوێنى 75 نه‌خۆش له‌خۆ ده‌گرێت و به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رده‌میانه‌ دروستكراوه‌ به‌ بڕى تێچووى زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن و 106 هه‌زار دۆلار.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this