
SNN
ئەمڕۆ ئەو گفتوگۆیانەی نێوان بەرپرسانی عێراق و ئەمریکا دەستپێدەکات کە ماوەی چەندین مانگە ئامادەکارییان بۆ دەکرێت و ئامانج لێیان پیاچوونەوەیە بە رێکەوتنی ستراتیجی گشتی کە ساڵی 2008 عێراق و ئەمریکا سەبارەت بە پرسی ئابووری و دیبلۆماسی و سیاسی و ئەمنی واژۆیان لەسەرکردبوو.
جەیمس جێفری جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی، کە هاوکات نێردەی سەرۆکی ئەمریکایە بۆ عێراق لەوبارەیەوە رایگەیاندووە: “لەم گفتوگۆیانەدا پێداچوونەوەی تەواو بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکادا دەکەین و هەوڵێکی زۆر هەیە کە عێراق بگەیەندرێتە قۆناغێک کە بتوانێت پشت بە خۆی ببەستێت”.
جێفری وتوویەتی، گفتوگۆکان دەربارەی شەش پرسی دیاریکراو دەبێت، یەکەمیان، ئەو رێوشوێنانەی حکومەتی عێراق دەیانگرێتەبەر بۆ پاراستنی دیبلۆماتکاران و سەربازانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانی دژ بە داعش کە لە خاکی عێراقدان.
یەکێکی دیکە لە پرسە سەرەکییەکان ئەوەیە، عێراق لە بەدەستهێنانی وزەی کارەبادا چیتر پشت بە ئێران نەبەستێت و خێرا بکرێت لە دۆزینەوەی جێگرەوەی ئێران.
بابەتێکی دیکە کردنەوەی عێراقە بە رووی دەریای عەرەبیدا و پاڵپشتی کردن و هاندانی حکومەتی عێراقییە بۆ هەنگاونان بەرەو کارە.
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، وایکردووە یەکێکی دیکە لە پرسە سەرەکییەکانی گفتوگۆکان، هاوکاریکردنی عێراق بێت لەلایەن ئەمریکاوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و ئەو قەیرانە ئابوورییەی بەهۆی نزمبوونەوەی نرخی نەوت بەرۆکی عێراقی گرتووە، بەهۆی ئەوەی عێراق زۆر پشتی بەو سامانە سروشتییەی وڵاتەکەی بەستووە.
تەوەرێکی دیکەی ئەو گفتوگۆیانەش دەربارەی چارەنووسی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانە لە عێراق بۆ ئەوەی گرەنتی بدرێت داعش سەرهەڵنەداتەوە.
نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق، ئەوەشی راگەیاندووە: “هەڵوێست و سیاسەتی ئەمریکا سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی لە عێراق، هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و پێویستە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانیش لە عێراق بمێننەوە تا ئەوکاتەی داعش بەتەواوی تێکدەشکێت کە ئەمە هێشتا رووینەداوە”.
یەکێکی دیکەی تەوەری گفتوگۆکانیش دەربارەی رۆڵ و کاریگەری ئێرانە لەسەر عێراق و ناوچەکە، کە ئەمریکا بەهۆکاری ناسەقامگیری ناوچەکەی دەزانێت.
گفتوگۆکان بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەڕێوەدەچێت و 21 کەسایەتی عێراقی کە لە سیاسی و ئەکادیمی و سەربازی و پەیوەندی نێودەوڵەتی پێکهاتووە، بەشداری تێدا دەکەن، هاوکات تیمێکی بەهێزی ئەمریکی بەشداری لە گفتوگۆکاندا دەکەن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17