تووشبوویەکی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

0
317
گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا | فۆتۆ: SNN

SNN-هەوراز ئەحمەد

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، تووشبوویەکی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی گیانی لەدەستدا کە پیاوێکی تەمەن 65 ساڵە و خەڵکی شاری سلیمانییە.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بە SNNی راگەیاند: “ئەو کەسەی کە لە نەخۆشخانەکەمان گیانی لەدەستداوە، نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە و ماوەی چەند رۆژێک بووە دۆخی تەندروستی ناجێگیر بووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “لە ئێستادا دۆخی 18 تووشبووی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری چڕدان”.

تا ئێستا 26 کەس لە هەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this