مانای ریمۆنتادا چییه‌ ؟

0
339
ریمۆنتادای بەرشەلۆنە لە پاریس

SNNsport

راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌ فه‌ره‌نسیه‌كان ئاشكرایان كرد كه‌ وشه‌ی ” ریمۆنتادا ” ده‌چێته‌ نێو فه‌رهه‌نگی ” لارۆس”ی فه‌ره‌نسی به‌ ناوبانگ   له‌ ساڵی 2021 دا .

 

ئەگه‌ر له‌ بینەرانی تۆپی پێی جیهانی بیت به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی و ئیسپانی به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی ، بێگومان گوێ بیستی وشه‌ی ” ریمۆنتادا ” بویت ، كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی  به‌رفراوان به‌كارهات ، پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی ” مێزه‌كه‌ی ” به‌ سه‌ر یانه‌ی پاریس سان جێرمان سه‌ره‌وژێر كرد  له‌ پاڵه‌وانێتی خوی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئەوروپا له‌ وه‌رزی 2016-2017 .

 

دواتر ده‌سته‌واژه‌ی ” ریمۆنتادا ” به‌ شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاوبووەوە‌ ، پاش ماڵئاوایی كردنی به‌رشەلۆنه‌ له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌ وه‌رزی 2017-2018 و2018-2019 .

 

مانای ” ریمۆنتادا ” چییه‌؟

وشه‌یه‌كی ئیسپانییه‌ مانای چاكبوونه‌وه‌ یاخود گه‌ڕانه‌وه‌یه‌  و به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان  له‌ جه‌نگ  و وێناكردنی شه‌ره‌ ناوخۆیی  و شۆرشه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی  له‌ نێوان سه‌ده‌ی 16-19 زاینی به‌ كار ده‌هات ، كاتێک هه‌ردوو هه‌رێمی باسك و كه‌ته‌لۆنیا هه‌وڵی جیابوونه‌وه‌یان  له‌ حوكمی شانشینی ئیسپانی ده‌دا .

 

”ریمۆنتادا ” له‌ تۆپی پێدا

 

” ریمۆنتادا”  گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌وره‌ یان comeback) له‌ تۆپی پێ به‌كار دێت  ئه‌گه‌ری تیپه‌كه‌  له‌ ئه‌نجامدا دوا كه‌وتبێت ، به‌ڵام ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ یاخود باش ده‌بێته‌وه‌ و مێزه‌كه‌ و بابه‌ته‌كان سه‌رەوژێر ده‌كات له‌ سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بردنه‌وه‌ ده‌ستەبه‌ر بكات .

 

وشه‌ی ” ریمۆنتادا ”  له‌ هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌كارهات ، دواتر دیار نه‌ما ، تا رۆژنامه‌ی “سپۆرت ” كه‌ته‌لۆنی ساڵی 2013  به‌كاری هێنایه‌وه‌،به‌ڵام ئه‌و وشه‌یه‌ بڵاونه‌بووەوەو‌ ته‌نیا له‌ پاش یارییه‌ به‌ ناوبانگه‌كه‌ی به‌رشەلۆنه‌ و پاریس سان جێرمان ،پاش ئه‌وه‌ی تیپه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ دواكه‌وتنی له‌ یاری چوون  له‌ به‌رامبه‌ر پاریس سان جێرمان (0-4 ) له‌ چاره‌كی كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا  بۆ وه‌رزی 2016-2017 سه‌ره‌وژێركرد بۆ بردنه‌وه‌  له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك .

 

به‌رشەلۆنه‌ وه‌ك چۆن ده‌سته‌واژه‌ی ” ریمۆنتادا”خسته‌ نێو جیهانی تۆپی پێ ، چه‌ندین جار و دووبارە به‌ده‌ستیەوە‌ ناڵاندی و دواتر له‌و ئەنجامه‌ی خوارده‌وه‌  و تیپه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌  له‌ ریمۆنتادایه‌كی مێژوویدا  له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی شكستی هێنا  له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2017-2018 ، پاش ئه‌وه‌ی ” بەرشەلۆنە ” بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ده‌ستەبه‌ر كرد  له‌ سه‌ر  یاریگای خۆی به‌ چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك ،  له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌  له‌ یاریگای ئۆلۆمپیكۆ  له‌ رۆما ، هاوڕێیانی میسی روخان به‌ سێ گۆڵی خاوێن دۆڕان و ماڵئاواییان له‌ پێشبڕكێ كیشوه‌رییه‌كه‌ كرد .

 

هه‌مان سیناریۆ دووباره ‌بووەوە‌و له‌گه‌ڵ به‌رشەلۆنه‌  له‌ وه‌رزی 2018-2019 ،پاش ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌  له‌ یاری چوون به‌ )3-0( له‌ لیڤه‌رپوڵی برده‌وه‌  له‌ چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ، بلاوگرانا به‌ شێوه‌یه‌ی كتوپڕ و دراماتیكی (0-4 )  له‌ یاریگای ئه‌نفێڵد دۆڕاو ده‌رچوو له‌ ركابه‌رییه‌كه‌ ، له‌ به‌رامبه‌ردا لیڤه‌رپوڵ به‌رده‌وام بوو  له‌ رێگاكه‌ی و  تا دواتر جامه‌ خاوه‌ن دوو گوێچه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه‌ .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this