لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 120 کەس لە هەرێم تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

0
238

SNN

وەزارەتی تەندروستی هەرێم 10 حوزەیران ئاماری 24 کاتژمێری رابردوو بڵاودەکاتەوە تێیدا 120 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

دەقی راگەیەندراوەکە:

کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (13706) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1552) هاووڵاتی لە (35) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (235) لە هەولێر، (26) لە سلێمانی، (1273) لە دهۆك. وە (21154) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (117) هاووڵاتی بوو.

پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا: (2466) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (1219) هەولێر، (758) سلێمانی، (400) دهۆك، (10) هەڵەبجە، (79) راپەڕین. (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (94854) پشکنین بووە)

دەرەنجامی 24 کاتژمێری ڕابردوو: (2) گیان لەدەستدان، (171) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (60) پۆزەتیڤ: (46) پیاو و (9) ئافرەت و (5) منداڵ، سی و سێ بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و بیست و حەفت تووشبوو نیشانەیان هەیە، بیست و دوو تووشبوو دانیشتووی شاری هەولێرن لە گەڕەکەکانی (5ی حەسارۆك، نەسیج، نەورۆز، گوڵان، هەڤاڵان، ماردین، بەهاری نوێ، کارێزان، بەختیاری، ئازادی، پارکی منارە، فەرمانبەران، ئیمپایەر، ناحیەی دارەتوو)، بیست و شەش تووشبوو دانیشتووی قەزای کۆیەن لە گەڕەکەکانی(چوارچرا، فیدڕالی، کەکۆن، بایزاغا، راپەڕین، ئازادی، دڵدار)، یازدە تووشبوو دانیشتووێ قەزای چۆمان، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی هەریر.
پارێزگای سلێمانی (104) پۆزەتیڤ و (2) گیان لەدەستدان:
شاری سلێمانی (100) پۆزەتیڤ و (2) گیان لە دەستدان: (47) پیاو و (29) ئافرەت و (21) منداڵ و (2) کوڕ و کچێکی گەنج، پەنجا و سێ تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و چل و حەفت تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان هەیە، دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، چوار تووشبوو دانێشتووی ناحیەی بازیان، حەفت تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوێن، هەشتاو و حەفت تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

ئیدارەی راپەڕین (4) پۆزەتیڤ: (2) پیاو و (2) منداڵ، دوو تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو نیشانەیان هەیە، دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای ڕانیە و دوو تووشبوو دانیشتووی قەڵادزێن.

پارێزگای دهۆك (2) پۆزەتیڤ: (2) پیاو تەمەنیان 46 و 42 ساڵ، ھەردوو تووشبوو نیشانەیان هەیە، یەك تووشبوو دانیشتووی گوندی ختارە، یەك تووشبوو دانێشتووی شاری دھۆك.
پارێزگای هەڵەبجە (5) پۆزەتیڤ: (2) پیاو و (2) ئافرەت و منداڵێك، سێ تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان هەیە، سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کیمیاباران، یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کانی عاشقان، یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی مەرزەبۆتۆ.
ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (1637) تووشبوو، لەنێویاندا (30) مردن هەیە و (546) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (1061) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this