لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات حكومەت بڕە پارەیەك لە فەرمانبەران دەبڕێت

پارەی عێراقی
SNN- هەولێر
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریداوە لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی2020دا بڕێك پارە لە فەرمانبەران ببڕێت و بەرپرسێكیش رێژەی لێبڕینی پارەكە ئاشكرا دەكات.
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNی راگەیاند: بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات بڕێك پارە لە فەرمانبەران دەگێڕدرێتەوە”.
وتیشی: “ئەم لێبڕینی پارەیە بەهۆی قەیرانی دارایی و كەمبوونەوەی داهاتەكانە كە حكومەت لە ئێستادا ناتوانێت مووچەی تەواوی فەرمانبەران بدات و دابەشكردنی مووچەش زۆر لەكاتی خۆی دوا دەكەوێت”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی جەختیشیكردەوە: “لێبڕینەكە لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی 2020 جێبەجێدەكرێت و پارەكەش پاشەكەوت ناكرێت و دواتریش نادرێتەوە فەرمانبەران و زۆربەی وەزیرەكانیش لە كۆبوونەوەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیران بەم بڕیارە رازی بوون”.
سەبارەت بەڕێژەی لێبڕینەكە ئەوەشی ئاشكراكرد: ئەو فەرمانبەرانەی مووچە كانیان لە 600 هەزار دینار دەستپێدەكات تاوەكو یەك ملیۆن دینار رێژەی لە 10%یان لێدەبڕدرێت و ئەوانەشی مووچەكانیان لە سەرووی یەك ملیۆن دینارە بڕی لە 15% لە مووچەكانیان دەبڕدرێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لەناو ئێزیدییەکاندا خۆکوشتن پەرەیسەندووە
2021-01-07 -
308 کەس لە عێراق تووشی کۆرۆنا دەبن
2020-05-23
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17