سوید دۆسێی کوژرانی ئۆڵف پاڵمە سەرۆکوەزیرانی پێشووتری وڵاتەکەی داخست

0
279

SNN-

دوای 34 ساڵ لەکوژرانی، حکومەتی سوید دۆسێی ئۆڵف پاڵمە سەرۆکوەزیرانی پێشووتری وڵاتەکەی داخست، لەبەرئەوەی تۆمەتبار 20 ساڵە مردووە.

کریستەر پیتەرسن گەورە پارێزەری دۆسێکە رایگەیاندووە “لەبەرئەوەی ستیگ ئینگسترۆم گومانباری سەرەکی لەژیاندا نەماوە، ئەو فایلە داخراوە”.

رۆژی 28ی شوباتی ساڵی 1986 لەناوەڕاستی شاری ستۆکهۆڵمی پایتەخت ئۆڵف پاڵمە سەرۆکوەزیرانی پێشووتر لەگەڵ لیزبیت پاڵمە-ی هاوسەری بەدەستڕێژی گولـلە کوژرا.

پارێزەری دۆسێکە وتیشی: “گومانبارەکە بەتوندی دژی سیاسەتەکانی پاڵمە بووە و رقی لێبووە، تاکە کەسیشە کە دوای رووداوەکە لەشوێنی تاوانەکە بینراوە و لەبەرئەوەی لەساڵی 2000یشەوە گیانی لەدەستداوە، ناتوانین پەنجەی تۆمەتی بۆ درێژ بکەین”.

گومانلێکراو کاتی خۆی بەدرێژی باسی رووداوەکەی کرد و رایگەیاند “کە ئەو نەک دەستی نییە لەتاوانەکەدا، بەڵکو هاوکاری پۆلیسیشی کردووە بۆ دەستگیر کردنی تۆمەتباری هەڵاتوو”.

پاڵمە هەمیشە هەوڵی داوە ژیانێکی ئاسایی بەڕێبکات، تەنانەت ئەو شەوەی کوژراش بێ پاسەوان بوو، لەهۆڵێکی سینەما دەهاتە دەر لەگەڵ هاوسەرەکەی.

لەدوای رووداوەکەوە نزیکەی 100 کەس بەتۆمەتی کوشتنی پاڵمە بانگکران بۆ پێدانی ئیفادە و دواتر کەس نەبووە تۆمەتباری سەرەکی و ناڕوونییەک تا ئەمڕۆ لەکێشەکەدا هەیە و هەندێکیش دەڵێن دەستی دەرەکیی بۆتەهۆی کوژرانی.

ئۆڵف پاڵمە رۆژی 30/1/1927 لە سوید لەدایکبووە، شەوی 28/2/1986 ئۆڵف پاڵمە لەجادەی سڤیار لەشەقامی تونێل لەستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید تەقەی لێکرا و کوژرا، لیزبیت پاڵمەی خێزانی لەگەڵدا بوو بەڵام ئەو بریندار بوو.

یەکێک لەگومانلێکراوەکان بەناوی ستیگ ئینگسترۆم

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this