ئه‌حمه‌د رازی به‌ فه‌رمی خوی بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ده‌پاڵێوێت

0
551
ئەحمەد رازی

حسین کەرکوکی-SNN Sport

 

ئه‌حمه‌د رازی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق به‌ فه‌رمی خۆپاڵاوتنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق راگه‌یاند و نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق كرد.

 

ئه‌حمه‌د رازی له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی ” داوا له‌ عه‌دنان ده‌رجال ده‌كه‌م   بابه‌تی پاڵاوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێ به‌جێبهێڵێت پاش ئه‌وه‌ی گه‌یشته‌ لوتكه‌ی وه‌رزش له‌ عێراق”.

 

هه‌روه‌ها وتی ”  له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوو دیدارێك ده‌بێت له‌ نێوان من و عه‌دنان ده‌رجال ، هه‌وڵده‌ده‌م قه‌ناعه‌تی پێبكه‌م وازبهێنێ له‌ بابه‌تی پاڵاوتنی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ، ئاره‌زووم گه‌وره‌یه‌ بۆ كاركردن و سه‌رۆكایه‌تی كردنی یه‌كێتی تۆپی پێ، چونكه‌ له‌ ساڵانی رابردوودا ته‌نازوولی زۆرم كردووه‌ و ئه‌م جاره‌ش نامه‌وێت ئه‌وانه‌ی متمانه‌یان پێم به‌خشی نائومێدیان بكه‌م “.

 

روونیكرده‌وه‌ ” هیوادارم بتوانم عه‌دنان ده‌رجالی وه‌زیر رازی بكه‌م به‌و كاره‌ و هیوادارم پاڵپشی ئه‌و به‌ده‌ستبهێنم  له‌ هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ ته‌واو بكه‌ین ، به‌ ته‌واوی ده‌زانم كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ به‌شداری كرد له‌ گۆڕانكاری ، به‌ڵام پۆستێكی گرنگی ده‌ستكه‌وت  له‌ وه‌رزشی عێراق و ده‌بێت پاڵپشتی تواناكان و ئه‌ستێره‌كان بكرێت له‌ ده‌زگا وه‌رزشیه‌كانی تر ، ئێستا هه‌ن قسه‌ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن” ئایا عه‌دنان ده‌رجال ده‌وێت هه‌موو پۆسته‌كان ده‌ستبه‌ر بكات “.

 

ئه‌حمه‌د رازی ئاشكرایكرد كه‌ پاشه‌كشێ له‌ ركابه‌ریكردن ناكات  له‌ ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی عه‌دنان ده‌رجال له‌ سه‌ر خواستی پاڵاوتن بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێ و  وتی ” پاشه‌كشێ ناكه‌م ته‌نانه‌ت ئەگه‌ر ته‌نیا دوو ده‌نگم بۆ مایه‌وه‌  له‌ دەسته‌ی گشتی و ناچار ده‌بم بۆ رووبەڕووبوونه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان “.

 

واش بریاره‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان  له‌ ماوه‌یه‌كدا بكرێت له‌ 6 مانگ زیاتر تیپه‌ڕ نه‌كات .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this