دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر دادەخرێت

0
342

SNN

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایدا، دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر دادەخرێت و کەرەنتین دەکرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN، دوای ئەوەی دوو دادوەر لە دادگای هەولێر تووشی کۆرۆنابوون، سەرۆکی دادگای هەولێر بڕیاریدا بۆ ماوەی 14 رۆژ دادگا دابخرێت و کەرەنتین بکرێت.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، دوای تووشبوونی پەرلەمانتارێک و ژمارەیەک فەرمانبەری پەرلەمانی کوردستان بە کۆرۆنا، پەرلەمان کارەکانی بۆ ماوەی دوو هەفتە راگرت. سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانیش کەرەنتین دەکرێن و پێویستە 14 رۆژ تێکەڵاوی خەڵک نەبن.

ژمارەی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا هەڵکشاوە.

تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان  هەزار و 709 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 30 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیە 551 تووشبوو چارەسەرکراون. ئێستا هەزار و 128 تووشبوو ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا چالاکە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this