بە تۆمەتی دزیکردن ئاسایشی سلێمانی 10 تۆمەتبار دەستگیردەکات

0
652

SNN

لە راگەیەندراوێکی ئاسایشی سلێمانی 11ی حوزەیران کە بۆ راگەیاندنەکانی ناردووە تێیدا دەستگیرکردنی 10 تۆمەتبار بە دزیکردن لە شاری سلێمانی رادەگەێنێت.

دەقی راگەیەندراوەکە:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی به‌مه‌به‌ستى پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیان و نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره‌ تاوانێكی دزیكردن و كارى نایاسایی ,پاش ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژی 8ی حوزەیران هه‌واڵمان پێگه‌شت كه‌ چه‌ند كارێكی دزیكردن كراوه‌ له‌چه‌ند شوێنێك و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی جیایا له‌ ناوشاری سلێمانی، هێزه‌كانمان توانیان له‌شه‌وی 10/6/2020 له‌شاری سلێمانی ، به‌بڕیارى دادوه‌ر و به‌پێى مادده‌ى ( 446 ) له‌ یاساى سزادانى عێراقى ، (10) ده‌ كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن، به‌ناوه‌كانى

1- تۆمه‌تبار ( م ، د , م ) له‌دایكبووى ساڵى 2005 سلێمانی ، پیشه‌ى (كاسب).
2- تۆمه‌تبار ( م ، ا , ع ) له‌دایكبووى ساڵى 1999 سلێمانی ، پیشه‌ى (كاسب).
3- تۆمه‌تبار ( م ، خ , ح ) له‌دایكبووى ساڵى 2003 سلێمانی ، پیشه‌ى (خوێندكار).
4- تۆمه‌تبار ( ا ، ش , ع ) له‌دایكبووى ساڵى 2000 سلێمانی ، پیشه‌ى (كاسب).
5- تۆمه‌تبار ( ل ، ب , ع ) له‌دایكبووى ساڵى 2002 سلێمانی ، پیشه‌ى (كاسب).
6- تۆمه‌تبار ( م ، ڕ , ر ) له‌دایكبووى ساڵى 2003 سلێمانی ، پیشه‌ى (كاسب).
7- تۆمه‌تبار ( ت ، ع , ح ) له‌دایكبووى ساڵى 2003 سلێمانی ، پیشه‌ى (كاسب).
8- تۆمه‌تبار ( د ، م , ح ) له‌دایكبووى ساڵى 2000 سلێمانی ، پیشه‌ى (كاسب).
9- تۆمه‌تبار ( ز ، د , س ) له‌دایكبووى ساڵى 2000 سلێمانی ، پیشه‌ى (كاسب).
10- تۆمه‌تبار ( ڕ ، د , ب ) له‌دایكبووى ساڵى 2000 سلێمانی ، پیشه‌ى (كاسب).

تۆمه‌تبارانى ناوبراو هه‌ستاون به‌ دزینی چه‌ندین ماتۆڕسكیل له‌جۆری سێ تایی و دوو تایی و كه‌لوپه‌لی ناوماڵ، وه‌ هه‌ندێكیان چه‌ند جارێك له‌سه‌ر كاری دزیكردن ده‌ستگیر كراون ، دواى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌ و رووبه‌ڕووی یاسا كرانه‌وه‌.
به‌شى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌نییه‌كانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

بەشی بکە لە
تاگەکانئاسایش
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this