مەرجەکان بۆ وەرگرتنی سەبەتەی خۆراکی حکومەت دیاریکران

0
6282

SNN

بۆردی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتی خۆراک لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی 200 هەزار سەبەتەی خۆراک بۆ خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکانی هەرێم ئاشکرادەکات و مەرجەکانی دەخاتەڕوو.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی ئەو بۆردە، پێنج مەرج هەن بۆ پێدانی ئەو هاوکارییەی کە حکومەت، بەسەر کەمدەرامەتاندا دابەشی دەکات، کە ئەمانەن:

  1. سەرۆک خێزان دەبێت (بێوەژن، دابڕاو، تەڵاقدراو، خێزانی بەندکراو یان بێ سەروشوێن) بێت و سەرچاوەی داهاتی نەبێت.
  2. سەرۆک خێزان دەبێت خاوەن پێداویستی تایبەت بێت و کەم دەرامەت بێت.
  3. سەرۆک خێزان دەبێت بێکار و کرێچی بێت و سەرچاوەی داهاتی نەبێت.
  4. سەرۆک خێزان دەبێت کرێکاربێت و بەهۆی دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەرچاوەی داهاتی رۆژانەی لەدەستدابێت.
  5. سەرۆک خێزان دەبێت هەژار و کەمدەرامەت بێت و هیچ سەرچاوەیەکی داهاتی رۆژانەی نەبێت.

هاوکارییەکان بریتین لە زەیت، ئارد، دۆشاوی تەماتە و نیسک.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this