کۆمپانیای لۆفتهانزا دەستبەرداری 22 هەزار فەرمانبەری خۆی دەبێت

0
531

SNN-

کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئەوروپیی (لۆفتهانزا) ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند “22 هەزار کارمەندی خۆی رەوانەی ماڵەوە دەکاتەوە کە دەکاتە رێژەی 16٪ی کۆی کارمەندانی لەجیهاندا”.

کۆمپانیای Lufthansaی ئەڵمانی کەکاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێوەدیارە، کارمەندەکانی خۆی کەمکردۆتەوە و دەیەوێت بەشێوەیەکی هێواش گەشتەکانی دەستپێبکاتەوە.

گروپی کۆمپانیاکانی لۆفتهانزا خاوەندارێتیی هەریەک لە هێڵەکانی ئاسمانیی سویسرا و نەمسا و بەلجیکا و کۆمپانیای یۆرۆوینگز دەکات و 135 هەزار هەلی کاری هەیە.

پێشتریش هەریەک لەکۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی کەنەدا و بەریتانیا و ئەمریکا بەڕێژە و ژمارەی جیاواز دەستبەرداری کارمەندانی خۆیان بوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this