“سێ ههزار دهمامك دهبهخشینه هاووڵاتییان تا هانیان بدهین خۆیان بپارێزن”

ههڵمهتى بهخشینهوهى دهمامك له ههڵهبجه | فۆتۆ: عەلى حەمە سەعید / SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بە مەبەستی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاندانى هاووڵاتییان بۆ بەكارهێنانی دەمامك لە بازاڕ و شوێنە گشتییەكاندا رێكخراوی (نوێ) بۆ پاراستنی ژینگە لە ئەمڕۆوە هەڵمەتی بەخشینەوەی سێ هەزار دەمامكی بەسەر هاووڵاتییانی هەڵەبجەدا دەستپێكرد.
ڕەنگین سەلام، یەكێك لە ئەندامانی رێكخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگە بە (SNN)ی راگەیاند: “لە درێژەی ئەو كار و چالاكییانەی كە بۆ پاراستنی ژینگە و تەندروستی هاووڵاتییانی سنوورەكە ئەنجامی دەدەین، بە پشتیوانی رێكخراوی (وادی) هەڵمەتێكی بەخشینەوەی دەمامكمان بەسەر هاووڵاتییان و كاسبكاران و چین و توێژە جیاوازەكانی هەڵەبجە دەستپێكرد، رۆژانی داهاتووش درێژە بە هەڵمەتەكەمان دەدەین”.
وتیشى: “دابەشكردنی ئەو دەمامكانە بەسەر هاووڵاتییاندا بێ بەرامبەر دەبێت، مەبەستمان لەم چالاكییە هاوكاریكردنی ئیدارەی پارێزگایە بۆ رێگەگرتنی زیاتر لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەروەها ناچاركردنی هاووڵاتییان بە بەكارهێنانی دەمامك لەكاتی سەردانیكردنیان بۆ بازاڕ و شوێنە قەرەباڵغەكان.
ئەو ئەندامەی رێكخراوی نوێ بۆپاراستنی ژینگە ئەوەشی خستەڕوو: “دابەشكردنی ئەو سێ هەزار دەمامكە بەسەر هاووڵاتییاندا كارێكی قازانج نەویستە و رێكخراوەكەمان لەم هەڵمەتەدا ئامانجیەتی خەڵك هۆشیاربكاتەوە لەڕێگەی گرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێزی و هاندانییان بۆ پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان”.
له سهرهتاى بڵاوبوونهوهى ڤایرۆسى كۆرۆنا تا ئێستا له پارێزگاى ههڵهبجه 32 كهس تووشى ڤایرۆسهكهبوون، 22 نهخۆش چاكبوونهتهوه و له ئێستادا 10 كهیسى چالاك له نهخۆشخانهكانى ههڵهبجه بوونى ههیه.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17