ژنێكى تووشبووى كۆرۆنا له‌ سلێمانى گیانى له‌ده‌ستدا

0
451
گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا | فۆتۆ: SNN

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر تووشبوویه‌كى ترى كۆرۆنا له‌ شارى سلێمانى گیانى له‌ده‌ستدا كه‌ ژنه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى باوه‌ڕپێكراو له‌ ته‌ندروستيى سلێمانى وه‌ریگرتوون، “كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ نه‌خۆشخانه‌ى (شه‌هید ئاسۆ) له‌ سلێمانى ژنێكى تووشبووى كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستداوه‌”.

له‌ به‌یانى ئه‌مڕۆوه‌ شه‌ش كه‌س له‌ سلێمانى به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌ ئێستاشدا ته‌نیا له‌ نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید ئاسۆ له‌ سلێمانى 25 تووشبووى كۆرۆنا له‌ژێر چاودێرى چڕدان.

به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، “له‌ 24 كاتژمێرى رابردوودا 58 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ سلێمانى تۆماركراون.

له‌ سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان هه‌زار و 709 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون، 35 كه‌س به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ مردون و 551 نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا هه‌زار و 123 نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this