له چاره‌گى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا ئابوورى توركیا به‌ڕێژه‌ى 4٪ گه‌شه‌ى كردووه

یه‌كێك له شاره‌كانى توركیا | فۆتۆ: Britannica
رێكخراوى هاریكارى ئابوورى و گه‌شه‌سه‌ندن ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند: ئابوورى توركیا و هیندستان به‌پێچه‌وانه‌ى زۆرینه‌ى وڵاتانى جیهانه‌وه كه به‌هۆى كۆرۆناوه داكشانیان به‌خۆیانه‌وه بینیووه هه‌ڵكشاوه.
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى رێكخراوى هاریكارى ئابوورى و گه‌شه‌سه‌ندن، “توركیا و هندستان تاكه دوو وڵاتن له‌نێوان وڵاتانى G20 كه توانیوویانه له چاره‌گى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا گه‌شه‌سه‌ندن به‌خۆیانه‌وه ببین”.
به‌گوێره‌ى ئاماره‌كانى رێكخراوه‌كه، “توركیا به تۆماركردنى 4.4% توانیوویه‌تى ببێته یه‌كه‌مین وڵاتى ئه‌ندامى G20 كه ئابوورییه‌كه‌ى گه‌شه‌سه‌ندن به‌خۆیه‌وه ببینێت، پاشان هندستان له‌دواى ئه‌و دێت”.
رێكخراوه‌كه له‌باره‌ى داكشانى ئابوورى وڵاتانى (G20) ئه‌وه‌شى خستووته‌ڕوو، “له چاره‌گى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا رێژه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆى وڵاتانى ئه‌ندامى كۆڕبه‌نده‌كه به‌ڕێژه‌ى 3.4٪ دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینیووه كه ئه‌مه‌ش خراپترین دابه‌زینه له ساڵى 1998 ه‌وه كه روویدابێت”.
له‌باره‌ى ئه‌و داكشانه‌ى كه وڵاتانى (G20) به‌خۆیانه‌وه بینیووه ئه‌و رێكخراوه روونیكردووه‌ته‌وه، “ئابوورى چین به‌ڕێژه‌ى 9.8٪ دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینیووه، ئابوورى فه‌ڕه‌نسا رێژه‌ى دابه‌زینه‌كه‌ى 5.3٪ یه، ئابوورى ئه‌ڵمانیان 2.2٪ داكشاوه، ئابوورى كه‌نه‌دا 2.1٪ دابه‌زیووه، ئابوورى به‌ریتانیا به‌ڕێژه‌ى 2.0٪ داكشاوه”.
گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى توركیا له چاره‌گى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا له كاتێكدایه له‌و وڵاته ئاماره‌كانى تووشبوون به كۆرۆنا به‌رده‌وام له هه‌ڵكشاندان تا ئێستا 174 هه‌زار و 23 كه‌س له‌و وڵاته تووشى كۆرۆنا بوون، 4 هه‌زار و 763 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ته‌نیا له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 987 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه‌بوون.
توركیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى له جیهانى ئابووریدا به تازه، به‌ڵام پيشه‌سازى به‌هێز داده‌نرێت، له‌سه‌ر ئاستى جیهان 19 مین وڵاتى به‌رهه‌مهێنه‌ر و ههناردهكهره، ئابوورییه‌كه‌ى جگه له كه‌رتى گه‌شتیارى پشت به پيشه سازیی له بواره‌كانى: كه‌لوپه‌لى كشتو‌كاڵى، به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى، كه‌لوپه‌لى گواستنه‌وه، كه‌لوپه‌لى بیناسازى و مۆبیلیات ده‌به‌ستێت.
به‌هۆى ئابوورییه به‌هێزه‌كه‌یه‌وه به وته‌ى مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا “له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تا ئێستا هاوكارى 57 وڵاتى كردووه و كه‌ره‌سته‌ى پزیشكى بۆ ناردوون كه گرنگترینیان بریتین له: به‌ریتانیان، چین، ئیتالیا و ئیسپانیا”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17