وه‌رزشكارێكی ئه‌مریكی به‌نیازی خۆپاڵاوتنه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا 

0
136
ورڵد پیس

SNN Sport

 

میتا ۆرڵد پیس یاریزانی پێشووی  تیپی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلس لیكه‌رز، ئاره‌زووی خۆی ئاشكراكرد له‌ خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و چه‌ند به‌ڵێنێكی پێشكه‌ش كرد كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ده‌نگده‌ره‌ پێشبینی كراوه‌كان رایكێشت .

 

ۆرڵد پیس تویتێكی  له‌ پێگه‌ی ” تویته‌ر ” نوسیوەو تیادا هاتبوو ” له‌ كاتی خۆی پاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا  له‌ ساڵی 2024 ته‌نیا هه‌ڵناسم به‌ یاسادانانی ماریجانا ، به‌ڵكو هه‌روه‌ها وایلێده‌كه‌م به‌ خۆڕایی بێت “.

 

ۆرلد پێس-ی (40 ساڵ ) له‌گه‌ڵ لۆس ئه‌نجلس لیكه‌رز نازناوی پاڵه‌وانی خولی ئه‌مریكی بۆ پیشگه‌رانی تۆپی باسكه‌ “”NBA” له‌ ساڵی 2010 بەده‌ستهێنا و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی به‌رگریكاری له‌ خولی ساڵی 2004 به‌ده‌ستهێنا .

 

سەرەڕای لۆس ئه‌نجلس لیكه‌رز به‌رگری له‌ ره‌نگی ژماره‌یه‌ك یانه‌ كردووه‌ وه‌كو شیكاگۆ و ئه‌ندیانا و ساكرامنتۆ و هیوستن .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this