خانمی یەکەمی ئۆکرانیا تووشی کۆرۆنا بوو

0
784

SNN-

سەرۆکایەتی کۆماری ئۆکرانیا ئەمڕۆ هەینی ئاشکرایکرد، يلينا زيلينسكايا هاوسەری سەرۆکی وڵات ڤلاديمير زيلينسكی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکایەتی کۆماری ئۆکرانیا دەڵێت: “پاش تووشبوونی، خانمی یەکەم کە تەمەنی (42) ساڵە، خۆی کەرەنتینە کردووە و هاوسەرەکەی و دوو منداڵەکەشیان پشکنینیان کردووە تووش نەبوون”.

داواشکراوە هەر کەسێک تێکەڵاویی لەگەڵ ژنی سەرۆک هەبووە بێت بۆ پشکنین، ئەمە لەکاتێکدایە لەئێستادا ئۆکرانیا 29 هەزار و 753 تووشبووی تێدایە و 870 کەسیشی کووشتووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this