دەزگای مرۆیی مام بەهاوكاری پەیمانگای تەكنیكی سەدان تیوبی كۆرۆنا بۆ هەڵەبجە دابین دەکەن

دابینکردنی-400VTM
SNN-عەلی حەمە سەعید
وەك هاوكارییەك بۆ كەرتی تەندروستی و هاوبەشیكردن لە پرۆسەی رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕێكخراوی مرۆیی مام بە هەمانگی لەگەڵ پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە بۆ جاری دووەم 400 مادەی تیوبی VTM تایبەت بە پشكنینی ڤایرسی كۆرۆنا، رادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەكرد پێشتریش هەزار تیوبی دیكەیان پێشكەشكردبوون.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی ئەو هاوكارییانەی كە دەزگای مرۆیی مام پێشكەش بە كەرتی تەندروستی هەڵەبجەی دەكات، پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە توانیان 400 تیوبی VTM تایبەت بە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ تاقیگەی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەڵەبجە دابینبكەن كە دەزگای مرۆیی مام مادەكانی بۆ پەیمانگای تەكنیكی دابینكردووە و ئەوانیش توانیویانە VTM بەرهەم بهێنن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمە جاری دووەمە پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە و دەزگای مرۆیی مام لە دروستكردنی تیوبی تایبەت بە پشكنینی كۆرۆنا هاوكاریمان بكەن و لە جاری یەكەمیشدا توانیان هەزار تویبمان ڕادەست بكەن، هاوكات لە كردنەوەی نەخۆشخانەی وەفای تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا لە هەڵەبجە دەزگای مرۆیی مام بە كڕینی چەندین ئامێری پزیشكی بۆ نەخۆشخانەكە هاوكارییان كردوین.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا حەوت ئامێری تایبەت بە هەناسەدانی دەستكردمان بۆ نەخۆشخانەی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا دابینكردووە كە هەرحەوت ئامێرەكە ئامادەكراون بۆ بەكارهێنان بەڵام خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ نەخۆشێكمان پێویستی بەو ئامێرانە نەبووە.
لە ئێستادا 15 تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی وەفای تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا لە هەڵەبجە لە ژێرچاودێریدان و شەش تووشبوویان نیشانەكانیان بە قورسی تیادا دەركەوتووە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
پێنج راهێنەر بۆ شوێنی کیکی سیتین کاندید کران
2020-08-16
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17