حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ووهان تۆمار نەکراوە

0
235

SNN

ئاژانسی هه‌واڵی شینخوای چین بڵاویكرده‌وه‌، دوێنێ 24 تووشبوو دوای چاكبوونه‌وه‌یان نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه‌، لیژنه‌ی ته‌ندروستی كه‌رتی هۆبی ناوه‌ڕاستی چین، رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوو به‌ كۆرۆنا و گوماناوی تۆمار نه‌كراوه‌.

له‌ هۆبی ته‌نیا 18 تووشبوو بێئه‌وه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌كیان هه‌بێت، له‌ نه‌خۆشخانه‌ ماون و چاودێری ده‌كرێن.

شاری وهان سه‌نته‌ری كه‌رتی هۆبییه‌ و به‌ لانكه‌ی یه‌كه‌می سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ناسرێت. له‌و شاره‌دا 68 هه‌زار و 135 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كران و له‌ ناویاندا 4 هه‌زار و 512 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

بەشی بکە لە
تاگەکانووهان
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this