زیارەتکەرانی شیعە لەم دۆخەدا بۆیان نییە سەردانی عێراق بکەن

0
324

SNN

باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ به‌غدا، ئیره‌ج مه‌سجدی، رایگه‌یاند: له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، هاووڵاتیانی ئێران ناتوانن سه‌ردانی مه‌زارگه‌ پیرۆزه‌كانی شیعه‌ له‌ عێراق بكه‌ن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆمان له‌ باره‌ی كردنه‌وه‌ی سنوور كردووه‌ و پێشنیازمان كردووه‌، هه‌فته‌ی دوو رۆژ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌روازه‌كان بكرێنه‌وه‌، كرێكارانی ئێرانی بۆ كاركردن بێنه‌ عێراق و رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان هه‌ردوولا له‌ بواری ئابووری و بازرگانی جێبه‌جێ بكرێت.

وتیشی: وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق، به‌ڵێنی داوه‌ هاوكاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ بكات بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌.

به‌ گوێره‌ی دوا ئاماری راگه‌یه‌ندراو، له‌ عێراقدا 17770 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 496 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بەشی بکە لە
تاگەکانکۆرۆنا
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this