پاش تووسبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا  راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی زاخۆ گیانی له‌ ده‌ستدا

0
257
عەلی هادی

SNN Sport

 

عه‌لی هادی راهێنه‌ری پێشووی  یانه‌ی زاخۆ ، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12-6 به‌ هۆی ڤایرۆسی كورۆناوه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا .

 

حه‌مزه‌ هادی برای كۆچ كردوو  له‌ لێدواێكیدا بۆ میدیا عێراقییەکان وتی‌ ” عه‌لی هادی برام كۆچی دوایی كرد پاش ئه‌وه‌ی له‌ شه‌شی ئه‌م مانگه‌دا تووشی كۆرۆنا بوو “.

 

هه‌روه‌ها وتی ” دۆخی ته‌ندروستی براكه‌م شه‌وی رابردوو خراپ بوو، پاش مانه‌وه‌ی له‌  نه‌خۆشخانه‌ خرایه‌ كەرەنتینه‌وه‌  پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه‌ گیان له‌ ده‌ست بدات “.

 

جێی باسه‌  عەلی هادی راهێنانی  به‌  یانه‌كانی جه‌وییه‌ و ته‌ڵه‌به‌ و زاخۆ و هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووانی عێراق داوه‌ .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this