هاوسەرۆكانی یەكێتی ئەركی چاككردنەوەی كارگەی ئۆكسجین لەسلێمانی دەگرنە ئەستۆ

0
831

SNN

هاوسەرۆكانی یەكێـتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەیی خۆیان بۆ چاككردنەوەی بەشە لەكاركەوتووەكانی كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆكسجینی لەسلێمانی دەربڕیوە.

ئازاد محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندوە:” دوای ئەوەی دەنگۆ بڵاوبوویەوە كە بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لەسنوری پارێزگای سلێمانی گوایە ئۆكسجین بەپێی پێویست لەنەخۆشخانەكانی سلێمانی نیە و كارگەی بەرهەمهێنانی سلێمانی بەشەكانی لەكار كەوتووە، نوسینگەی هاوسەرۆكی یەكێتیی لاهور شێخ جەنگی پەیوەندیان پێوەكردم كە نەك 26 ملیۆن كە بۆ چاككردنی بەشەكانی كارگەی بەرهەمهێنانی سلێمانی بەڵكو 30 ملیۆن دینار تەرخان دەكەن بۆ چاككردنی بەشەكانی و بەكارخستنەوەیان.

وتیشی، “هاوسەرۆكانی یەكێتیی جەختیان كردووەتەوە ئەگەر حكومەتی هەرێم پارەكە خەرج نەكات، ئەوا ئەركی چاككردنەوەی تەواوی بەشەكانی كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین لە ئەستۆ دەگرن”.

رونیشكردەوە:” جگە لەوەی كارگەیەكی زۆر پێویستە كە ساڵانە بای 600 هەزار دۆلار ئۆكسجین بەرهەم دەهێنێت بۆ نەخۆشخانەكان، نەك تەنها سلێمانی بەڵكو ئیدارەو شارەكانی تریش پێویستیان بەكارگەی نوێی و پێشكەوتووی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this