رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ پێکهاتەی مایۆرکاو  بەرشەلۆنە بڵاودەکاتەوە

0
1831
لۆگۆی بەرشەلۆنە و مایۆرکا

SNN Sport

 

لە یەکەم دەرکەوتنی یانەی بەرشەلۆنە دوای 3 مانگ و قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، یانەکە لە یاریگای مایۆرکا لە رکابەرییەکانی هەفتەی 28ی خولی ئیسپانیا دەبێتە میوانی یانەی ریاڵ مایۆرکا و  یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.

بەرشەلۆنەی پێش 27 یاری رابردووی لالیگا توانیویەتی 58 خاڵ کۆبکاتەوەو پێشەنگە، 18 یاری براوە بووەو 4 یاری یەکسانبووەو 5 یاری دۆڕاوە.

 

یانەی مایۆرکا مەترسی دابەزینی هەیەو لە 27 یاری 25 خاڵی کۆکردووەتەوەو 7 یاری براوە بووەو 4 یاری یەکسانبووەو لە 16 یاریدا دۆڕاوەو لە پلەی 17ی ریزبەندی دەبینرێت.

 

کیکی سیتینی راهێنەر لیستی یاریزانەکانی بۆ یاریەکە راگەیاندووەو هەریەکە لە ئارسر و ئۆمتیتی و سوارێز گلۆپی سەوزیان بۆ هەڵکراوەو ئامادەی یاریەکە دەبن.

لیستی یاریزانە بانگکراوەکان بەمشێوەیە:

 

تیرشتیگن، سیمیدۆ، پیکی، راکیتچ،بۆسکێتس، ئارسر،سوارێز، میسی، نیتۆ، گریزمان، ئەلبا، برایسوایت، سیرجی رۆبێرتۆ، دی یۆنگ، ڤیدال، ئۆمتیتی،جۆنیۆر فیربۆ، ئیناکی پینا،ریکی پویگ،کۆلادۆ،ئانسۆ فاتی، ئاراخۆ، مونچۆ.

 

پێکهاتەی پێشبینی کراوی هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو مایۆرکا بە پێی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

 

پێکهاتەی بەرشەلۆنە:

 

گۆڵپارێز: تیرشتیگن

بەرگری:پیکی، ئاراخۆ، ئەلبا، سیرجی رۆبێرتۆ.

ناوەند: راکیتچ، بۆسکێتس، دی یۆنگ.

هێرشبەران:سوارێز، میسی، گریزمان.

 

پێکهاتەی مایۆرکا:

 

گۆڵپارێز: مانۆلۆ رییەنا.

بەرگری:فران  گامز، رایڵۆ، ڤالێنت، ئەلێکس پۆزۆ.

ناوەند: لاگۆ جۆنیۆر، دانی رۆدریگێز، بابا، کوبۆ.

هێرشبەران: بودمێر، کوچۆ هێرناندێز.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this