
photo: Caroline Schofer
SNN
لەگەڵ دەستپێکردنی گەڕی یەکەمی گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا، واشنتن رایگەیاند، ژمارەی هێزەکانی لە عێراق کەمتر دەکاتەوە.
لە راگەیەندراوێکی هاوبەشی ئەو دوو شاندە عێراقی و ئەمریکیەی لە گفتوگۆکاندا بەشدارن، باس لەوەکراوە: “عێراق و ئەمریکا درکیان بەوەکردووە، ماوەی چەند مانگی رابردوو داعش هەڕەشەکانی بۆ سەر عێراق کەمبووەتەوە، لەبەر ئەوە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی لە عێراق، لەگەڵ حکومەتی عێراقیش گفتوگۆ دەکات سەبارەت بە پێگە و ئەرکی ئەو هێزانەی کە لە عێراق دەمێننەوە”.
لەلایەکی دیکەوە بە گوێرەی ماڵپەری ئەلمۆنیتەری ئەمریکیش، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ئەو پەیامەیان بە عێراق گەیاندووە، رەوشی ئەمنی عێراق گەیشتووەتە قۆناغێک کە پێویست بکات هاوپەیمانان ئەرکەکانیان لە خاکی ئەو وڵاتە بگۆڕن و لەبری ئەوەی راهێنان بە هێزەکانی عێراق بکەن و لە ئۆپراسیۆنەکانی هێزە عێراقییەکان دژ بە داعش پاڵپشتییان بکەن، دەکرێت لەمە بەدوا لەسەر ئاستی فەرماندەیی راوێژ بە هێزە ئەمنییەکان بکەن.
ئەمریکا ئێستا دەوروبەری پێنج هەزار سەربازی لە عێراق هەیە کە ئەرکیان پاڵپشتی لۆجیستی و راهێنان و پشتیوانیکردنی هێزەکانی عێراقە، بەڵام لەدوای کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران و مەهدی موهەندیس سەرکردەی باڵای حەشدی شەعبی لەلایەن ئەمریکاوە لە بەغدا، بەشێک لە لایەنەکان داوای چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکەن و لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوودا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان بەوەدابوو.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17