گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 13/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
761
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  شەممە 13/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….

ئاس:

 

  • زیدان لە یاریەکەی سبەی دژی ئیبار دەگاتە یاری ژمارە 200.
  • بە شێوەیەکی گشتی راهێنەرەکە گەیشتووە بە 10 نازناو، 131 یاری بردووەتەوە، 42 یاری یەکسانبووە،26 یاری دۆڕاوە.
  • لەوانەیە سیتین بۆ یاری ئەمشەوی بەرشەلۆنە دژی مایۆرکا یاری بە سوارێز بکات و ئامادەبوونی میسیش بە تەواوی رادەگەیەنێت.
  • تۆپی پێ لە ئیتاڵیا گەڕایەوەو یۆڤانتۆس توانی بۆ یاری کۆتایی سەربکەوێت، دوای ئەوەی لەگەڵ ئەیسی میلان بە بێ گۆڵ یەکسانبوو.

 

مارکا:

 

  • سێگۆشەی جادوویی.
  • زیدانی راهێنەری فەرەنسی یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت گۆڕانکاری لە پلانی تەکتیکی بکات، دەیەوێت زیاتر لە 3 یاریزانی بەهرەمەند لە پێکهاتەی سەرەکیدا یاری پێبکات.
  • یاریکردن بەو شێوازە لە یاری بەرامبەر بە یانەی پاریس سانجێرمان تاقیکراوەتەوەو سەرکەوتوو بووە.
  • یانەی ریاڵ مەدرید کێشەی بۆ گەڕانەوەی ئەشرەف حەکیمی هەیە.

سپۆرت:

  • سەرکردە گەڕایەوە.
  • میسی کاپتنی یانەی بەرشەلۆنە بە هەموو ئاواتە جیهانییەکانییەوە بۆ یاری ئەمشەوی مایۆرکا گەڕایەوەو یانەکە یەکەم یاری لەو 11 یارییە کۆتاییەی کە ماوە بۆ بردنەوەی نازناوەکە ئەنجام دەدات.

 

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

 

  • ئەوان دەگەڕێنەوە.
  • سەرکردەی خولی ئیسپانیا گەڕایەوە بۆ یاریکردن دژی یانەی مایۆرکا کە ئەمشەو لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.
  • هەریەکە لە میسی و سوارێز و گریزمان دەست بە یاریکردن دەکەنەوە.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this