هه‌ڵسوكه‌وتی یاریزانێکی رەگبی باجه‌كه‌ی گران بوو

0
300
مارشاڵ و کچە رۆژنامەنووسەکە

SNN Sport

 

بینگی مارساڵ ئه‌ستێره‌ی  یاری ره‌گبی نیوزله‌ندی ناچار ده‌بێت خۆی جیابكاته‌وه‌ له‌ هاوڕێیه‌كانی و دەورووبه‌ری پاش ئه‌وه‌ی هه‌ستا به‌ ماچكردنی یه‌كێك  له‌ كچه‌ رۆژنامه‌نووسه‌كان .

 

 

رۆژنامه‌ی ” Sun Sport” وتی ” ئه‌ستێره‌ی تیپی Wests Tigers”، كه‌ ركابه‌ری ده‌كات  له‌ خولی ئوسترالی  بۆ ره‌گبی ، كچه‌ په‌یامنێری  كه‌ناڵی 7ی ئوسترالی ماچ كرد، ئه‌مه‌ش به‌ پێشێلكردنی رێكاره‌ په‌یڕەوكراوه‌كان  له‌ئوسترالیا ئه‌ژمار ده‌كرێت ، كه‌ رێكاری توند جێبه‌جێده‌كرێت بۆرێگریكردن  له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ریزی یاریزانان .

 

مارشاڵ له‌ كەرنتینه‌كه‌ی ده‌مێنیته‌وه‌ تا ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی پشكینینه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەگه‌ر پۆزه‌تیڤ بوو ئه‌وه‌ تا چاكده‌بێته‌وه‌ له‌ كەرەنتینه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ .

 

مارشاڵی ته‌مه‌ن 35 ساڵ په‌یوه‌ندییه‌كی باشی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ بشۆپ-ی كچه‌ رۆژنامه‌نووس  دور له‌ وه‌رزش ،  له‌ پاركی ئۆتۆمبێله‌كانی تایبه‌ت  به‌ یاریگای یانه‌ی ” Wests Tigers”لێی نزیك بووه‌وەو ماچی كرد بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسی بكات له‌ به‌رامبه‌ر پاڵپشتییه‌كانی بۆی له‌م دواییانەدا .

 

له‌ لایی خۆیه‌وه‌ بیشۆپ له‌ رێگەی ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ ” تویته‌ر ”  دووپاتی كرده‌وه‌”رووبه‌رووی  پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەتەوە دوای ئەو حاڵەتە”.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this