پۆستی بەڕێوبەری ئەوقافی كەركوك دەگۆڕدرێت

0
302
کەرکوک

SNN-عیماد جەباری

بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN: ئەحمەد مودەریس بەڕێوبەری ئەوقافی كەركوك لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغدا بە SNNی وتووە: ” لەماوەی رابردوودا دەستەی دەستپاكی كەركوك چەند دۆسێیەكی گەندەڵی لەسەر بەڕێوبەری ئێستای ئەوقاف كردەوە و بۆ ماوەیەكیش دەستگیرکرابوو، تا وەکو ئێستاش لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو دۆسێیانە بەردەوامە”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “مەلا سالم کە ئەویش کەسایەتییەکی دیاری کوردە لە کەرکوک دەکرێتە بەڕێوەبەری نوێی ئەوقافی کەرکوک”.

وتیشی: “لە رۆژانی ئایندەدا ئاڵوگۆڕ بە پۆستەكە دەكرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this