بەرپرسێکی حکومی هەرێم تووشی کۆرۆنا بووە

0
2237

SNN

سه‌ركه‌وت سۆفی، لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی كۆیه‌ رایگەیاندووە کە تووشی کۆرۆنا بووە.

سه‌ركه‌وت سۆفی لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە: “دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا لە ماڵەکەیدا خۆی کەرەنتینە کردووە”.

وتوشیەتی: “رۆژانه‌ بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌، سه‌رده‌نێت به‌ هه‌ڵمی قۆری ئاوی كوڵاوه‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش سێ په‌رداغ ئاوی گه‌رم ده‌خواته‌وه‌ كه‌ چه‌ند قاشێك لیمۆی تێده‌كات”.

ئەمە لەکاتێکدایە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زیادیان کرد و لە نێویشیاندا چەند کەسایەتییەکی دیار بوونیان هەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this