شوێنى حه‌وانه‌ى به‌رپرسێكى یه‌كێتى ده‌كرێته‌ نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنا 

0
683
خانەقین

SNN-سیروان حه‌سه‌ن 

قایمقامى خانه‌قین رایگەیاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شوێنیان نه‌ماوه‌ بۆ وه‌رگرتنى تووشبوانى كۆرۆنا شوێنى حه‌وانه‌ى مەلا بەختیار وه‌كو نه‌خۆشخانه‌ به‌كارده‌هێنن. 

دلێر حه‌سه‌ن قایمقامى خانه‌قین به‌   SNNی راگه‌یاند: “نەخۆشخانەی کۆرۆنای پارێزگاى دیاله‌، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ شارى باقووبه‌وه‌ به‌ ته‌واوه‌تى پڕبووه‌ له‌ تووشبوانى كۆرۆنا و هیچ شوێنێك نه‌ماوه‌ته‌وه‌”.

وتیشى، وه‌كو ئیداره‌ى شارى خانه‌قین بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و دۆخه‌ى هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ شوێنى حه‌وانه‌ى “مه‌لا به‌ختیار” ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌ نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت به‌ تووشبووانى كۆرۆنا و سوپاسى ناوبراویشى كرد كه‌ ڕه‌زامه‌ندى داوه‌ ئه‌و شوێنه‌ به‌كاربهێنن.

قایمقامى خانه‌قین راشیگه‌یاند، چیتر تووشبووانى خانه‌قین ناگوازرێنه‌وه‌ بۆ باقووبه‌ و هه‌ر لە خانەقین ده‌خرێنه‌ ژێر چاودێرى و چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this