ڤیدال: 12 كۆتاییمان هه‌یه‌ وەکو منداڵ نه‌ماوم

0
285
ڤیدال

SNN Sport

 

ئارتۆرۆ ڤیدال یاریزانی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ وای دبینێت كه‌ ئه‌و 12 یارییەی ماوه‌ به‌رشەلۆنه‌ ، وه‌ك یاریی كۆتاییه‌كانه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خولی ئیسپانی .

 

ڤیدال له‌ لێدوانێكیدا کە لە پێگه‌ی ” فوتبۆڵ ئیتاڵیا ” بڵاوكرایه‌وه‌ وتی ”  عه‌قڵ كلیلی سه‌ره‌كییە له‌ ئێستادا ، یه‌ك ئامانجمان هه‌یه‌ و ده‌بێت هه‌موو ته‌ركیزمانی له‌ سه‌ر دابنێین ،دڵخۆشم و خێزانه‌كه‌شم هه‌روه‌ها ، هاوڕێی زۆر باشم هه‌یه‌ ، من له‌ به‌رزترین ئاستدام ، ئاماره‌كان ئه‌مه‌ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ “.

 

هه‌روه‌ها وتی ” من منالێكی بچووك نیم ، ناتوانم هه‌ر جارێك شتێك له‌  رۆژنامه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌ قسەی لەسەر‌ بكه‌م ” .

 

وتیشی ” ده‌مه‌وێت یاری بكه‌م و هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی بكه‌م  ناڵێم له‌ هه‌موو یارییه‌كان ، به‌ڵام ئه‌و ئه‌ركه‌ وامان لێده‌كات نازناوه‌كان ببەینه‌وه‌ ، یاریزانی به‌هره‌مه‌ند له‌ ناو تیپه‌كه‌ هه‌ن ،به‌ڵام ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وانه‌ قورستر ده‌بن ، به‌ تایبه‌تی  له‌ سایه‌ی  نه‌بوونی جه‌ماوه‌ردا “.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this